سەفین موحسین دزەیی بەشداری لە ئێوارەخوانێکی راگەیاندنی کۆمەڵەی کوردستان دەکات
هەواڵ : 4/28/2026
لەندەن، شانشینی یەکگرتوو، www.uk.gov.krd. لە ڕێکەوتی ٢٨-٤-٢٠٢٦ به‌بۆنه‌ی ڕاگه‌یاندنی کۆمەڵه‌ی کوردستان (Kurdistan Society) و پێشوازی له سەفین موحسین دزەیی بەرپرسی فەرمانگە‌ی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە لەندەن ئێوارەخوانێک ڕێکخرا.
له بۆنه‌که‌دا ژماره‌یه‌کی زۆر له که‌سایه‌تی و دیبلۆماتکار و په‌رله‌مانتار و لۆرد و دۆستانی گه‌لی کوردستان ئاماده‌بوون و نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێم له وته‌یه‌کیدا به‌گه‌رمی به‌خێرهاتنی به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی کرد و پیرۆزبایی دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵه‌که‌ی له ئه‌ندامانی بۆرده‌که کرد و تیشکی خسته سه‌ر گرینگی ئه‌و سه‌کۆیه له‌بواری بره‌ودانی بابه‌ته‌کانی که‌لتووری و ئه‌کادیمی و ئابووری.
بەرپرسی فەرمانگە‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له وته‌یه‌کیدا گرنگی دامەزراندی کۆمه‌ڵه‌که‌ی خستەڕوو له فراوانکردنی تۆڕی په‌یوه‌ندییه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو گه‌لی کوردستانی و به‌ریتانیایی.
هاوکات سوپاسی بەرپرسانی حکومەتی بەریتانیا، و که‌سایه‌تییه سیاسی و ئه‌کادیمی و دیبلۆماته‌کان، و دۆستانی گەلی کورد، و گشت ئاماده‌بوانی کرد بۆ بەشداری کردنیان لەم بۆنەیە و دوپاتکردنه‌وه‌ی پشتیوانی‌یان بۆ هەرێمی کوردستان.
لەندەن
٢٨ی نیسانی ٢٠٢٦