ڤیزای ئەلیکترۆنی بۆ هەرێمی کوردستان

ئاگاداری سەرجەم هاووڵاتیان دەکەینەوە کەوا حکومەتی هەرێمی کوردستان پۆڕتاڵی تایبەت بە داواکردنی ڤیزای ئەلیکترۆنی دەستپێکرد بۆ ئەوەی لەمەودوا داواکارانی ڤیزە بتوانێت ڕاستەوخۆ لە ڕێگای ئەو ماڵپەڕەوە داوای ڤیزەی ئەلیکترۆنی بکەن. ئەو هەنگاوەی حکومەتی هەرێم هاوتەریبە لەگەڵ پلان و بەرنامەکانی حکومەت بۆ بە دیجیتاڵکردنی هەموو خزمەتگوزارییەکانی تا ساڵی ٢٠٢٥. لەو پۆڕتاڵەدا ژمارەیەك سیستەمی تر پێشخراون و بەکارهاتوون بەمەبەستی پاراستنی ئاسایشی سنوورەکان.

لێرەوە بە هاووڵاتیانی بەڕێز ڕادەگەیەنین کەوا لەمەودوا نووسینگەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا هیچیتر داواکاری ڤیزە وەرناگرێت، بەڵکو لە ئێستاوە هاووڵاتیان دەتوانن لە ڕێگای پۆڕتاڵی ڤیزەی ئەلیکترۆنی وەزارەتی ناوەخۆی هەرێمەوە کە لەو بەستەرەی (لینك)ی خوارەوەیە ڕاستەوخۆ داوای ڤیزەی ئەلیکترۆنی پێشکەش بکەن. تکایە هەموو پرسیارەکان بە تەواوی وەڵام بدەنەوە و زانیاریەکان وەك چۆن لەسەر پاسەپۆڕت و تڕاڤڵ دۆکیومەنتەکانتاندا هەیە بنووسنەوە، هەروەها هەموو ئەو بەڵگەنامانەی کە پۆڕتاڵەکە داوای دەکات پێشکەشیان بکەن بۆ ئەوەی بێ کێشە و بە خێرایی ڤیزە ئەلیکترۆنیەکانتان بۆ بگەڕێتەوە.  

لینکی تایبەت بە پۆڕتاڵی ڤیزەی ئەلیکترۆنی.

بۆزانیاری زیاتر تکایە پەیوەندی بکەن بە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا لە ڕێگای ژمارە تەلەفۆن و ئیمێڵی خوارەوە:
ژمارە تەلەفۆن: 02039279870
ئیمێڵ: uk@gov.krd

لەگەڵ ڕێزماندا

نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا