بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە لەگەڵ سەرۆکی بەشی رۆژهەڵاتی ناوەراست و باکوری ئەفریقیا کۆدەبێتەوە
هەواڵ : 4/29/2026
لەندەن، شانشینی یەکگرتوو، www.uk.gov.krd. ئەمڕۆ چوارشەمە، لە ڕێکەوتی ٢٩-٤-٢٠٢٦ سەفین موحسین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و کاروان جەمال تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لەندەن لەلایەن بەڕێز ڕۆب دیکسۆن سەرۆکی بەشی رۆژهەڵاتی ناوەراست و باکوری ئەفریقیا، و دەیڤد هەنت، بەرپرسی فەرمانگەی عێراق و سوریا و یەمەن، پێشوازیان لێ‌کرا.
لە کۆبوونەوەکەدا بیروڕا ئاڵوگۆڕ کرا له سه‌ر پرسه‌کانی جێگه‌ی بایه‌خی دوولایه‌نه‌و به وردی باسی دۆخی ناوچه‌که و ئاسایش و کاریگه‌رییه‌کانی کران، هاوکات تیشک خرایه سه‌ر پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ و تیشک خرایه سه‌ڕ چاره‌سه‌رکردنی جیاوازییه‌کانی تایبه‌ت به مافە ده‌ستووری و داراییەکانی هه‌رێمی کوردستان له‌وانه‌ش شایسته‌کانی فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێم.
هه‌ردوولا نیگه‌رانییان ده‌ربڕی له‌سه‌ر هێرشه درۆنییه به‌رده‌وامه‌کانی سه‌ر هه‌رێمی کوردستان و باسی هه‌ماهه‌نگی زیاتری دوولایه‌نه کرا و گرنگی بەردەوامی پشتگیری بەرگری ئاسمانی شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا بۆ هەرێمی کوردستان و ناوچەکە جەختی لێکرایەوە.
باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوە و کۆمۆنوێڵس و گەشەپیدانی بەریتانیا
٢٩ی نیسانی ٢٠٢٦