چۆنیەتی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان
چۆن دەتوانم کۆمپانیایەک یان لقێك لە هەرێمی کوردستان دابمەزرێنم ؟
تێبینی: وا باشترە کە داوای ئامۆژگاری لە ڕاوێژکاری یاسایی ناوخۆ بکرێت بۆ ئەم مەبەستە.
یاسای نوێی وەبەرهێنان ڕێگەدەدات بە وەبەرهێنەرانی بیانی بە خاوەنداریەتی یا کڕینی پشک لە کۆمپانیاکانی هەڕێمی کوردستان. بەڵام پێویستە وەبەرهێنەرەکە نیشتەجێی هەرێمی کوردستان بێت و مۆڵەتی نیشتەجێبوون (ئیقامە) ی هەبێت. بەڵام پێشبینی دەکرێت ئەم مەرجە گۆڕانکاری بەسەردابێت لەماوەیەکی کورت.
به‌ڵگه‌نامه‌كانی داواكراو بۆ كردنه‌وه‌ی لق و نوسینگه بازرگانیه‌كان بۆ كۆمپانیای بیانی
پێشكه‌شكردنی داوای كردنه‌وه‌ی لقی كۆمپانیا بۆ تۆماركاری كۆمپانیا له گه‌ڵ ئه‌م به‌ڵگانه‌ی خواره‌وه:
١. بروانامه‌ی دامه‌زراندنی كۆمپانیا ده‌رچوو وتۆماركراو له‌لایه‌ن لایه‌نی په‌یوه‌ندی دار له ووڵاتی دایك راستێنرابێت له بالوێزخانه‌ی عێراقی ئه‌و ووڵاته.
٢. ویَنهیهك له گریَبهستی دامه‌زراندنی كۆمپانیا یان هه‌ر به‌ڵگه‌یه‌ك یه‌كسان بیت به‌و ,وه له لایه‌ن لایه‌نی په‌یوه‌ندی دار له وولاَتی دایك واژوو كرابیَت له لایه‌ن دامهزریَنهرانی كۆمپانیا یان بریكاری یاساییه‌كانیان و ریَك خرابیَت پشت به احكامی یاسایی كۆمپانیاكان له وولاَتی دایك راستیَنرابیَت له بالویَزخانهی عێراقی ئه‌و وولاَته.
٣. نامه‌یه‌ك به شیَوهیهكی فه‌رمی زانیاری له سه‌ر كۆمپانیا داریَژرابیَت و واژوو كرابیَت له لایه‌ن كه‌سی به‌رپرس له كۆمپانیا یان بهریَوهبهری كۆمپانیا راستیَنرابیَت له بالویَزخانهی عێراقی ئه‌و وولاَته به‌رپرسیه‌تی لایه‌نی یاسایی و داریی ئه‌م لقه ههڵبگریَت و ده‌ستنیشانی بهریَوهبهری سه‌رپه‌رشتیار و بریكاری خزمه‌ت گوزاری یاسایی ئه‌م لقه بكات له ههریَمی كوردستان و ده‌ستنیشان كردنی كارمه‌ندی ریَپیَدراو بۆ تۆماركردنی لقی كۆمپانیا وه دهبیَت هه‌ر یه‌ك له‌م سیانه نیشتهجهی ههریَمی كوردستان بن.
٤. ژمیَریاری دارایی كۆمپانیا بۆ دوایین ساڵ و راستیَنرابیَت له بالویَزخانهی عراقی ئه‌و وولاَته.
٥. دهبیَت به‌ڵگه‌نامه‌كان وهرگیَردرابن بۆ سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی و ئینگلیزی و له‌هه‌مان وولاتی دایك راستیَنرابیَت له بالویَزخانهی عراقی ئه‌و وولاَته.
٦. پسووله‌یه‌ك به بری (٢٩٠٠٠٠) دوو سه‌د و نه‌وه‌ت هه‌زار دینار بۆ كردنه‌وه‌ی لقی كۆمپانیا.
٧. گریَبهستی كریَی شویَنی كۆمپانیا راستیَنراو .
٨. هه‌ڵسان به پشكنینی شویَنی كۆمپانیا له لایه‌نی ده‌سته‌ی پشكنین. پیَشكهش كردنی داوای پشكنینی كۆمپانیا.
٩. ره‌زامه‌ندی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار بۆ ئه‌و كۆمپانیانه‌ی پیَویستیان به ره‌زامه‌ندی بیَت وه‌ك له به‌ندی (١٨) یاسای كۆمپانیاكان هاتووه.
١٠. پشتگیری له سه‌ندیكای پاریَزهران له گه‌ڵ گریَبهستی كار راستیَنراو.
١١. پشتگیری له سه‌ندیكای ژمیَریاران له گه‌ڵ گریَبهستی كار راستیَنراو.
١٢. پشتگیری له سه‌ندیگای ئه‌ندازیاران له گه‌ڵ گریَبهستی كار راستیَنراو.(ئه‌گه‌ر كۆمپانیاى بهلیَندهرایهتیو بیناسازی بوو).
١٣. پر كردنه‌وه‌ی فۆرمی تایبه‌ت بۆ ده‌ست بۆ تۆماركردنی لقی كۆمپانیا .ئه‌م فۆرمه له لایه‌ن كارمه‌ندی به‌رپرس وه‌رده‌گریت.
١٤. پیَشكهش كردنی پاسپۆرتی بهریَوهبهری سه‌رپه‌رشتیاری لقی كۆمپانیا و كه‌سی ریَپیَدراو به تۆماركردن ئه‌گه‌ر بیانی بوون و ره‌گه‌زنامه و باری شارستانی ئه‌گه‌ر عراقی بوون.
١٥. ته‌واو كردنی به‌ڵگه‌نامه‌كانی داواكراو و دانانی بۆ ناو فایلی تایبه‌ت و پیَشكهش كردنی به كارمه‌ندی به‌رپرس.
بەڵگەنامە پێویستەکان بۆ دامەزراندنی کۆمپانیای نوێ؟
گشت بەڵگەنامەکان پێویستە بەزمانی کوردی یان عەرەبی یاخود کۆپی وەرگێردڕاویان لەگەڵ بێت. ئەو بەڵگەنامانەی لەدەرەوەی عێراق ئیمزاکراون دەبێت پەسەندکرابن لە نزیکترین نووسینگەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان یان باڵوێزخانەی عێراق.
ئەو کەل و پەل و کاڵایانەی کە لە ڕێگای ڕێکخراوە مرۆییەکانەوە هاووردە دەکرێن بەمەبەستی دابەشکردنی بەسەر ئاوارەکان بەخشراون لە ڕەسمی گومرگی بە پێی ماددە ٦٥ لە یاسای گومرگی عیراقی ژمارە ٢٣ ی ساڵی ١٩٨٤.
کونسوڵگەریەکان و دەستەکانی دیبلۆماسی دەبەخشرێن لە ڕەسمی گومرگی بە پێی ماددەکانی (١٥٦، ١٥٧، ١٥٨، ١٥٩، ١٦٠) ی یاسای گومرگی عیراقی ژمارە ٢٣ ی ساڵی ١٩٨٤
پڕۆسەکانی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان بە پێی یاسای وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان ژمارە ٤ ی ساڵی ٢٠٠٦ بەخشین لە ڕەسمی گومرگی دەیانگرێتەوە بە مەرجێك دەبێت مۆڵەتی وەبەرهێنانی هەبێت لە هەرێم و شهادەی منشأی لەگەڵ بێت.
گشت ڕێنماییەکانی سەرەوە دەکرێ لە لایەن پارێزەر و ژمێریاری ناوخۆ جێبەجێبکرێن. بۆ دۆزینەوەی پارێزەری ناوخۆ تکایە پەیوەندی بە سەندیکای پارێزەرانی کوردستان بکە.