پەروەردە و خوێندنی بالا

- قوتابخانە کوردیەکان

خۆشبەختانە لە زۆربەی هەرە زۆری شارەکانی بەریتانیا، خوێندنگایەکی تایبەت بە زمانی کوردی هەیە بۆ ئەوەی مناڵە چاوگەشەکانی کورد لەو وڵاتە بێ بەش نەبن لە فێربوونی زمانی شرینی دایك. نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بەردەوام لەسەر هێڵی پەیوەندی دایە لەگەڵ هەموو قوتابخانەکان و ئەو ڕێکخراوە پەروەردەییانەی کە پڕۆژەی قوتابخانەی کوردیان هەیە بۆ ئەوەی بە یەکەوە و بە باشترین شێوە خزمەت بە زمان و کەلتووری زمانی کوردی بکەین. 
لە ڕێگای ئەو
کلیك لێرە بکە بۆ داگرتنی لیستی ناوی قوتابخانە کوردیەکان و چۆنیەتی پەیوەندیکردن پێیانەوە بەردەست دەکەوێت.

- پەرتوك و چاپەمەنیەکانی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کار بۆ گەشەپێدان و پەروەردەکردنی نەوەیەکی شارستانی و فێرخواز و خاوەن بیر و هۆشێکی ئاست بەرز دەکات کە ڕۆڵێکی گەورەی هەبێت لە دروستکردنی کۆمەڵگەدا، هانی بەرەو پێشچوونی بەرهەمی زانستی و هونەری و تەکنیکی لە گشت بوارە جیاوازییەکانی ژیاندا دەدات. سەبارە بە دیاسپۆڕاوە، وەزارەتی پەروەردە بە بەردەوامی کاری لەسەر ئەوە کردووە کە ئاسانکاری بکات بۆ ئەو خوێندنگا و قوتابخانە کوردیانەی کە لە دەرەوەی وڵات زمان و کەلتوری کوردی فێری منداڵە چاوگەشەکانمان دەکەن.

فەرموون گرتە لەسەر ئەو بەستەرەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پڕۆگرام و چاپەمەنیەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردەوە بکەن، بۆ بینینی چاپی ئەلیکترۆنی پەرتووکەکانی خوێندنی قۆناخە جیاکان بۆ ئەوەی سودیان لێوەربگیردرێت لە کاتی ووتنەوەی وانەکاندا. 

 

- هۆشیاری خێزان

بۆ خوێندنەوەی ڕێنمایی و ڕێنوێنیەکانی تایبەت بە هۆشیاری خێزان و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ منداڵەکان لە قۆناخە جیاکانی تەمەنیاندا ڕێکخستنی پەیوەندیەکانی نیوان هەردوولا کە لایەنێکی سەرەکی پەروەردەیی خێزانە. تکایە گرتە لەسەر ئەو بەستەرە بکەن. 

 

- پڕۆسەی یەکسانکردنی بڕوانامەکانی زانکۆ جیهانیەکان 

بۆ ئەو قوتابیە ئازیزانەی کە خوێندنی زانکۆ و خوێندنی باڵایان لە دەرەوەی وڵات تەواو کردووە و بروانامەیان وەدەستهێناوە، وە بە نیازن ئەو بڕوانامانە لە کوردستان بۆ هەر مەبەستێك بێت بەکار بێنن، پێویستە سەردانی ماڵپەڕی تایبەت بە یەکسانکردنی بڕوانامەکانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بکەن و لەو ڕێگایەوە بڕوانامەکانیان پێشکەش بکەن. پێویستە وەڵامی هەموو پرسیارەکان بدەنەوە و بەڵگەنامە داواکراوەکان ئەپڵۆد بکەن، وە بە بەردەوامی هەژماری ئیمێڵەکانتان تەماشا بکەن کە پێشكەشتان کردووە، چونکە تێبینی و وەڵامەکان لە ڕێگای ئەو ئیمێڵەوە بە دەستان دەگات. 

بۆ دەستپێکردنی پڕۆسەی یەکسانکردنی بڕوانامە، تکایە گرتە لەسەر بەستەری تایبەت بە یەکسانکردنی بڕوانامەکان بکە. 

 

- ڕێزبه‌ندی نیشتمانی بۆ زانکۆکانی کوردستان

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا وتوێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ هه‌رێمی کوردستان له‌ حکومه‌تی عیراقی فدرال ده‌ستیکرد به‌ کاره‌کانی له‌ سه‌ر پرۆژه‌ی ڕێزبه‌ندی نیشتمانی بۆ زانکۆکانی کوردستان له‌ مانگی حوزێرانی 2015. مه‌به‌ست له‌م پرۆژه‌یه‌ ڕاگه‌یاندنی ڕێگا و ڕێساکانی تایبه‌ت به‌ ڕێزبه‌ندی هه‌رێمی کوردستان بۆ زانکۆکان و ده‌ستنیشانکردنی یه‌کگرتنی دیدی زانکۆکانی هه‌رێمی کوردستان له‌ گه‌ڵ دیدی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا وتوێژینه‌وه‌ی زانستی وکاریگه‌ر یو وتوانای زانکۆکانە.

بۆ زانیاری زیاتر ده‌رباره‌ی ڕاپۆرتی ڕیزبه‌ندی ساڵی 2020 تکایه‌ گرتە لەسەر ئەو بەستەرە بکه‌.

 

- سکۆلەرشیپ

بەمەەبستی تەواوکردنی خوێندنی باڵا لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان و وەدەستهێنانی سکۆلەرشیپ لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، تکایە گرتە لەسەر ئەو بەستەرە بکەن و ئەکاوەنتی تایبەت بە داواکەتان بکەنەوە و فۆڕمی تایبەت بە سکۆلەرشیپ پڕ بکەنەوە.