تایبەتەکان

بریکارنامه‌ی تایبەت بە موڵك (زەوی و خانوو).

بەڵگەنامە پێویستەکان:

١. پێناسەیەکی بریکاردار (باری شارستانی، ڕەگەزنامەی عیراقی، پاسەپۆڕتی عیراقی، کارتی نیشتیمانی).
٢. پێناسەیەکی ئەو کەسەی کە ده‌کرێته‌ بریکار.
٣. وێنەیەکی کەسی قەبارەی پاسەپۆڕتی بریکاردار.
٤. وێنەیەکی تاپۆی موڵکەکە

بریکارنامەی تایبەت بە کڕین وفرۆشتنی ئۆتۆمۆبێڵ.

بەڵگەنامە پێویستەکان:

١. پێناسەیەکی بریکاردار (باری شارستانی، ڕەگەزنامەی عیراقی، پاسەپۆڕتی عیراقی، کارتی نیشتیمانی).
٢. پێناسەیەکی ئەو کەسەی کە ده‌کرێته‌ بریکار.
٣. وێنەیەکی کەسی قەبارەی پاسەپۆڕتی بریکاردار.
٤. دۆکیومەنتی تۆماری ئۆتۆمۆبێڵ (سەنەوی)


بریکارنامەی تایبەت بە مارەیی و تەڵاقدان

١. پێناسەیەکی بریکاردار (باری شارستانی، ڕەگەزنامەی عیراقی، پاسەپۆڕتی عیراقی، کارتی نیشتیمانی).
٢. پێناسەیەکی ئەو کەسەی کە ده‌کرێته‌ بریکار.
٣. وێنەیەکی کەسی قەبارەی پاسەپۆڕتی بریکاردار.
٤. ناوی تەواوی هاوسەر، بەرواری لەدایکبوون، پێشەکی و پاشەکی مارەیی


 بریکارنامەی تایبەت بە وەرگرتنی خانەنشینی و بابەتەکانی تر

١. پێناسەیەکی بریکاردار (باری شارستانی، ڕەگەزنامەی عیراقی، پاسەپۆڕتی عیراقی، کارتی نیشتیمانی).
٢. پێناسەیەکی ئەو کەسەی کە ده‌کرێته‌ بریکار.
٣. وێنەیەکی کەسی قەبارەی پاسەپۆڕتی بریکاردار.

لە کارخستني بريکارنامە

دەتوانن ئەو بریکارنامانەی کە لە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم یان لە کوردستان دروست کرداون، وە هیچیتر  ناتانەوێت بەکاریان بهێنن، له‌ نووسینەگی نوێنەرایەتی لە کاریان بخه‌ن.

بەڵگەنامە پێویستەکان بۆ لەکارخستنی بریکارنامە:

١. وێنه‌یه‌کی ئه‌وبریکارنامه‌یه‌ی کە بە نیازن له‌کاری بخه‌ن.
 ٢. پێناسەیەکی بریکاردار (باری شارستانی، ڕەگەزنامەی عیراقی، پاسەپۆڕتی عیراقی، کارتی نیشتیمانی).
٣. وێنەیەکی کەسی قەبارەی پاسەپۆڕتی بریکارده‌ر.

تێبینی:
١. پێویستە هەموو بەڵگەنامە پێویستەکان لەگەڵ خۆتدا بێنیت و بە شێوەیەکی ڕێك و پێك چاپ کرابێت و ڕوون بێت. سکرین شۆت قەبوڵ ناکرێت.
٢. ناسنامەی کۆن کە لە کاتی منداڵیەوە دەرکرابێت و سیمای کەسەکە لەگەڵ وێنەی سەر ناسنامەکە لەیەك نەچن قەبوڵ ناکرێت.
٣. دەبێت بریکارنامە و ژیاننامە ڕەسەنەکە ڕەوانەی کوردستان بکەیتەوە. کۆپی دۆکیومەنتەکە بە هیچ شێوەیەك کاری پێناکرێت له‌ هه‌رێمی کوردستان.
٤. دەبێت بەر لە بەکارهێنانی بریکارنامەکان لە کوردستان، سەرەتا لە فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە و دواتر لە وەزارەتی داد مۆر بکرێن، پاشان له‌ ده‌زگا فه‌رمییه‌کانی حکومەت کاری پێده‌کرێت.

ڕۆژانی کارکردن: دووشەمە تاکو هەینی کاتژمێر ١٠-٤ی ئێوارە.

سەبارەت بەو هاووڵاتیانەی کە لەبەر هەر هۆکارێك ناتوانن سەردانی نووسینگەی نوێنەرایەتی بکەن بۆ دەرکردنی ئەو بریکارنامەیە، پێویستە ڕەچاوی ئەو خاڵانەی خوارەوە بکەن:
١. فۆڕمی بریکارنامەی تایبەت بە زمانی ئینگلیزی چاپ بکەن و پڕی بکەنەوە
٢. فۆڕمەکە ببەن بۆ لای دادنووسێك لە شارەکەتان (Notary Public) بۆ ڕاستاندن و مۆر کردن. پێویستە دادنووس لە هەمان ئەو شارە بێت کە ناونیشانەکەتانە. 
٣. فۆڕمی بریکارنامەی تایبەت بە زمانی کوردی چاپ بکەن و پڕی بکەنەوە. دەبێت فۆڕمەکە هەمووی پڕ بکرێتەوە و واژوو (ئیمزا) بکرێت. 
٤. هەردوو فۆڕمەکە لەگەڵ پێناسەیەکی بریکاردار و بریکار، وە وێنەیەکی کەسی قەبارەی پاسەپۆڕت بە پۆستی تایبەت (Special Delivery) بۆ ناونیشانی بەشی کونسوڵگەری کە لەخوارەوەدا هاتووە بنێرن، وە زەڕفێکی بەتاڵی هەمان پۆستی تایبەت کە ناونیشانی خۆتانی لەسەر بێت لەگەڵیدا ڕەوانە بکەن بۆ ئەوەی کە بریکارنامەکەتان تەواو بوو بۆتان ڕەوانە بکەینەوە.

٥. لە دوای تەواوبوونی بریکارنامەکەت، دوو وێنەی بریکارنامەکەت بە پۆست بۆ ڕەوانە دەکەین، هەردوو بریکارنامەکە واژوو (ئیمزا) بکە، یەکێکیان بۆ نوێنەرایەتی بنێرەوە، ئەوەی تریشیان ڕەوانەی کوردستان بکە. تا ئەو کاتەی بریکارنامەکە نەگاتەوە دەستی ئێمە، ناتوانیت لە کوردستان بەکاری بێنین. 


ناونیشانی بەشی کونسوڵگەری:
 KRG UK Representation
2
Hobart Place
Belgravia
London SW1H 0RH

 نزيکترين وێستگەی شه‌مه‌نده‌فه‌ر و ئامانە (پاس):
وێستگەی شەمەنده‌فەر و میتڕۆی ڤـیکـتـۆريا Train and Underground Station Victoria : 
وێستگه‌ی ئامانە (پاسی) سەرەکی ڤیکتۆریا :Victoria Coach Station