بۆ ڕاستاندنی بڕوانامەکانی زانکۆی
بەریتانیا، پێویستە:
١. سەرەتا بڕوانامه‌کانی زانکۆ ده‌بێت له‌لایه‌ن پارێزەر یان دادنووس (کاتب عەدل) (Notary Public) واژوو بکرێت.
٢. پاشان ده‌بێت له‌لایه‌ن بەشی یاسایی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا پشتڕاست بکرێتەوە. بۆ زانیاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی حکومەتی بەریتانیا بکەن:
https://www.gov.uk/get-document-legalised
٣. لە دوای ڕاستاندنی بڕوانامەکان
لە لایەن پارێزە ر و وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا، دەتوانن دۆکیومەنتەکان پۆست بکه‌ن یان به‌ده‌ست بیهێنن بۆ نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی
کوردستان بۆ ڕاستاندنیان.
٤. فۆرمی ڕەزامه‌ندی The Consent Form پڕبکه‌یته‌وه بۆ نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێم که به‌دواداچوون بکات له‌گه‌ڵ زانکۆکه‌تدا.
٥. لەوانەیە پێویستی بەوە بکات برێك ڕسومات بدەن بە زانکۆکە.
تێبینی:
بری پارە (رسوماتی) تایبەت بە راستاندنی بروانەکانی زانکۆ دەکاتە ١٦ پاوەند بۆ دامەزراوەی تایبەتی زانکۆکەیە کە پشتراستی بەڵگەکان دەکات.
بۆ ناردنی به‌ڵگه‌نامه‌کانتان به پۆست، تکایه ئەو ناونیشانەی خوارەوە بەکاربهێنن:
2
Hobart Place
London
SW1W 0HU
نزيکترين وێستگەی شه‌مه‌نده‌فه‌ر
و ئامانه (پاس) :
وێستگەی شەمەنده‌فەر و میتڕۆی
ڤـیکـتـۆريا Train and Underground Station Victoria
:
وێستگەی ئامانه‌ی (پاسی) سەرەکی ڤیکتۆریا Victoria Coach Station:
بۆ زانياري زياتر تکایە
پەیوەندی بکەن بە:
ژمارەی تەلەفۆن: 02039279870
ئیمه‌یڵ: uk@gov.krd