سەفین موحسین دزەیی سەردانی باڵیۆزخانەی کۆماری عیراقی فیدڕاڵی لە شانشینی یەکگرتوو کرد
هەواڵ : 4/29/2026
لەندەن، شانشینی یەکگرتوو، www.uk.gov.krd. لە میانەی سەردانەکەی بۆ شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا، لە ڕێکەوتی ٢٩-٤-٢٠٢٦ سەفین موحسین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و کاروان جەمال تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لەندەن سەردانی باڵیۆزخانەی کۆماری عێراقی فیدراڵیان کرد و لەلایەن بەڕێز دکتۆر ساڵح حوسێن عەلی التمیمی، باڵیۆزی عێراق لە لەندەن، پێشوازیان لێ‌کرا.
لە دیدارەکەدا سەفین دزەیی پیرۆزبایی لە بەڕێز باڵیۆز کرد بۆ دووبارە دەستیشان کردنەوەیان وەکوو باڵیۆزی عێراقی فیدڕاڵ لە شانشینی یەکگرتوو ستایشی هه‌ماهه‌نگی به‌رده‌وامی به‌ڕێزیانی کرد له‌گه‌ڵ نوێنه‌رایه‌تییه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم، له به‌رامبه‌ردا دکتۆر ساڵح خۆشعاڵی نیشاندا بۆ سه‌ردانه‌که و ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ پێکەوە کارکردن لەگەڵ نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان لە لەندەن له خزمه‌ت بەهێز کردنی زیاتری پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەریتانیا.
لە تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەدا دۆخی ئێستای عێراق و پڕۆسەی پێکهێنانی حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ باس کران.
باڵیۆزخانەی کۆماری عیراقی فیدراڵ - لەندەن
٢٩ی نیسانی ٢٠٢٦