چاتام هاوس مێزگردێك بۆ سەفین موحسین دزەیی رێکدەخات

Alternate Text هەواڵ : 4/28/2026

لە میانەی سەردانی بۆ بەریتانیا، ئەمڕۆ لە ڕێکەوتی ٢٨-٤-٢٠٢٦ سەفین موحسین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە گردبوونەوەیەکی چاتام هاوس (Chatham House) بە ئامادەبوونی کاروان جمال تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان، پووختەیەکی پێشکەش کرد بە ئامادەبووان، کە پێکهاتبوو لە شارەزایانی سیاسی، قوتابیانی پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان، بەرپرسانی حکومی، ڕۆژنامەنووسان، و باڵیۆزانی خانەنشینکراو.

لە مێزگردەکەدا، بەرپرسی فەرمانگە تیشکی خستە دۆخی ئاڵۆزی ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، وە هەروەها هۆکاری ئامادەبوونی لە لەندەن.

لە بەشی کۆتاییدا، ئامادەبووان لە ژێر ڕۆشنایی ڕێنمایی چاتام هاوس چەند پرسیارێکیان ئاڕاستەی بەرپرسی فەرمانگە کرد لەسەر چەند بابەتێکی جیاجیا، وەکوو پەیوەندی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵ، و سەقامگیری سوریا، و ڕۆڵی کورد لە جەنگی ئەمریکا و ئێران.

 

لەندەن، چاتام هاوس

٢٨ی نیسانی ٢٠٢٦