ڕێکخراوەکان

بۆ ڕاستاندنی دۆکیومەنت و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوەکان، پێویستە:

١. سەرەتا بەڵگەنامە و دۆکیومەنتەکان له‌لایه‌ن بەشی یاسایی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا پشتڕاست بکرێتەوە. بۆ زانیاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی حکومەتی بەریتانیا بکەن:
 https://www.gov.uk/get-document-legalised
٢. هیچ دۆکیومەنتێك کە مۆری وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیای  لێنەدرابێت و پشتڕاست نەکرابێتەوە، ئەوا نوێنەرایەتی حکومەت ڕاستاندنیان بۆ ناکات.  دەتوانن بەڵگەنامە و دۆکیومەنتەکان پۆست بکه‌ن یان به‌ده‌ست بیهێنن بۆ نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ ڕاستاندنیان.

بۆ ناردنی به‌ڵگه‌نامه‌کانتان به‌ پۆست، تکایه‌ ڕەوانەی بەشی ڕاستاندنی نوێنەرایەتی بکەن:

KRG UK Representation
2 Hobart Place
Belgravia

London SW1H 0RH

نزيکترين وێستگەی شه‌مه‌نده‌فه‌ر و ئامانه‌ (پاس) :

وێستگەی شەمەنده‌فەر و میتڕۆی ڤـیکـتـۆريا: Train and Underground Station Victoria
وێستگەی ئامانه‌ی (پاسی) سەرەکی ڤیکتۆریا:    Victoria Coach Station

بۆ زانياري زياتر تکایە پەیوەندی بکەن بە:

ژمارەی تەلەفۆن: 02039279870  
ئیمه‌یڵ: uk@gov.krd