پەیامی نوێنەری حکومەت

بەخێربێن بۆ ماڵپەڕی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا لێرەدا دەتوانن دوایین چالاکییەکانمان ببینن، و زانیاری ورد لەسەر هەرێمی کوردستان بەدەستبهێنن کە ڕەنگە سوودی هەبێت بۆتان لەکاتی سەردانیکردنی بۆ هەرێمەکە بە مەبەستی گەشت و گوزار، خوێندن یان بازرگانی و هتد. هەروەها دەتوانن ئاشنا بن بەم خزمەتگوزراییە جیاوازانەی کە نوێنەرایەتی پێشکەشی دەکات. هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی نایاب و درێژخایەنی هەیە لەگەڵ شانشینی یەکگرتووە وە هاوبەشێکی زۆر متمانەپێکراوی ئەم ووڵاتەیە؛ هاوکات نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا سوپاسگوزارە بۆ هاوکاری و پشتگیری بەردەوامیان. هەرێمی کوردستان گەشەسەندنێکی زۆری بەخۆیەوە بینینوە لەم چەند ساڵانەی ڕابردوو هاوکات پێویستی بە گەشەسەندنی زیاتر هەیە. بۆیە لە هەرێمەکەمان هەلی وەبەرهێنان لە سێکتەرە جیاوازەکان زۆرن و هانی کۆمپانیاکانی بەریتانیا دەدەین بۆ ئەوەی وەبەرهێنانی تێدا ئەنجام بدەن و بەشداربن لە گەشەپێدان و بەرەوپێشچوونی زیاتری هەرێمی کوردستان. نوێنەرایەتیمان لە لەندەن ئەرکی بەهێزکردنی بەرژەوەندی و هاوڕێیەتی هاوبەشە لەگەڵ بەریتانیا وە هەروەها لە هەوڵی بەردەوامدایە بۆ فراوانکردنی هەماهەنگی زیاتر لە ڕووی سیاسی و ئابووری و کولتوورییەوە. بۆیە بە خۆشحاڵیەوە بانگهێشتتان دەکەم بۆ گەڕان بە ماڵپەڕەکەماندا، کە هیوادارم یارمەتیدەرتان بێت لە دۆزینەوەی پرسیارەکانتان لەسەر هەرێمی کوردستان. کاروان جمال تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان

Alternate Text