گشتی

بۆ دەرکردنی بریکارنامەی گشتی، پێویستە ئەو بەڵگەنامە و پێداویستیانەی خوارەوە لەگەڵ خۆتدا بێنیت بۆ بەشی کونسوڵگەری لە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

بەڵگەنامە پێویستەکان:
١. پێناسەیەکی بریکاردار (پاسەپۆڕتی عیراقی، کارتی نیشتیمانی)، بە مەرجێك رێکەوتی تەواوبوونی بەسەر نەچووبێت.
٢. پێناسەیەکی ئەو کەسەی کە ده‌کرێته‌ بریکار، ئەگەر بریکار پارێزەر بێت، پێویستە ناسنامەی پارێزەری پێشکەش بکات.
٣. وێنەیەکی کەسی قەبارەی پاسەپۆڕتی بریکاردهار.

تێبینی:

١. پێویستە هەموو بەڵگەنامە پێویستەکان لەگەڵ خۆتدا بێنیت و بە شێوەیەکی ڕێك و پێك چاپ کرابێت و ڕوون بێت. سکرین شۆت قەبوڵ ناکرێت.
٢. ناسنامەی کۆن کە لە کاتی منداڵیەوە دەرکرابێت و سیمای کەسەکە لەگەڵ وێنەی سەر ناسنامەکە لەیەك نەچن قەبوڵ ناکرێت.
٣. دەبێت بریکارنامە و ژیاننامە ڕەسەنەکە ڕەوانەی کوردستان بکەیتەوە. کۆپی دۆکیومەنتەکە بە هیچ شێوەیەك کاری پێناکرێت له‌ هه‌رێمی کوردستان.
٤. دەبێت بەر لە بەکارهێنانی بریکارنامەکان لە کوردستان، سەرەتا لە فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە و دواتر لە وەزارەتی داد مۆر بکرێن، پاشان له‌ ده‌زگا فه‌رمییه‌کانی حکومەت کاری پێده‌کرێت.

٥. ڕۆژانی کارکردن، دووشەمە تاکو هەینی کاتژمێر ١٠-٤ی ئێوارە.

٦. ئەم خزمەتگوزارییە تەنها پێشکەشی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەکرێت، شارەکانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆك و هەڵەبجە). بۆ هاووڵاتیانی دانیشتووی ناوچەکانی ماددەی ١٤٠، لە نێویشیاندا کەرکوك، تکایە سەردانی کونسوڵخانەی عیراق لە لەندەن و مانچستەر بکەن. 


ناونیشانی بەشی کونسوڵگەری:

 KRG UK Representation
2
Hobart Place
Belgravia
London SW1H 0RH

 نزيکترين وێستگەی شه‌مه‌نده‌فه‌ر و ئامانە (پاس):

وێستگەی شەمەنده‌فەر و میتڕۆی ڤـیکـتـۆريا Train and Underground Station Victoria : 
وێستگه‌ی ئامانە (پاسی) سەرەکی ڤیکتۆریا :Victoria Coach Station