بەخێربێن بۆ ماڵپه‌ڕي نوێنه‌رايه‌تي حکومه‌تي هه‌رێمي کوردستان له به‌ريتانيا
نوێنه‌رايه‌تي حکومه‌تي هه‌رێمي کوردستان له به‌ريتانيا پردي په‌يوه‌ندييه له نێوان ڕه‌وه‌ندي کورد و حکومه‌تي هه‌رێمي کوردستان.
نوێنه‌رايه‌تي حکومه‌تي هه‌رێمي کوردستان هه‌وڵ ده‌دات بۆ دروستکردني په‌يوه‌ندييه‌کي به‌هێز له‌گه‌ڵ دام و ده‌زگاکاني به‌ريتانيا و په‌رله‌ماني ئه‌و ووڵاته. هه‌روه‌ها کارده‌کات بۆ به‌هێزکردني په‌يوه‌ندييه‌کان له ڕووي بازرگاني و په‌روه‌رده و که‌لتوور و بنيادناني بنه‌مايه‌کي باش بۆ داهاتووێکي گه‌ش. له‌هه‌مان کاتدا ئێمه خزمه‌تي ڕه‌وه‌ندي کورد له به‌ريتانيا ده‌که‌ين و خزمه‌تگوزارييه‌کاني کۆنسوڵگه‌ري بۆ کۆمه‌ڵگاي کوردي له‌و ووڵاته دابين ده‌که‌ين.
پەرلەمان و حکومەتی به‌ريتانيا:
نوێنه‌رايه‌تييه‌که‌مان توانيوييه‌تي په‌يوه‌ندييه‌کي باش له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ت و دام و ده‌زگاکاني حکومه‌تي به‌ريتانيا درووست بکات. له هه‌مان کاتدا په‌يوه‌ندييه‌کي تۆکمه‌مان هه‌يه له‌گه‌ڵ په‌رله‌ماني ئه‌و ووڵاته و په‌رله‌مانه‌کاني هه‌رێمه‌کاني وێڵز و سکۆتله‌ندا و ئێرله‌نداي باکوور. به‌شێوه‌يه‌کي به‌رده‌وام سه‌رداني دوو لايه‌نه‌مان سازداوه له نێوان ئه‌و په‌رله‌مانانه و په‌رله‌ماني کوردستان، چونکه ئێمه وه‌ک هه‌رێمێکي تازه پێگه‌ييشتوو له بواري ديموکراسي له‌و بڕوايه‌داين که ده‌بێت سوود له سيسته‌مي سياسي به‌ريتانيا وه‌رگرين و گه‌شه به دام و ده‌زگاکانمان بده‌ين.
نوێنه‌رايه‌تييه‌که‌مان له نزيکه‌وه چاودێري پێشڤه‌چوونه‌کاني بواري سياسي له به‌ريتانيا ده‌کات و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پێشهاته‌کان ده‌کات. ئێمه به به‌رده‌وامي بۆنه و چالاکي جيا جيا له ته‌لاري په‌رله‌ماني به‌ريتانيا و سه‌نته‌ره‌کاني توێژينه‌وه‌ي سياسي و ڕێکخراوه ناحکومييه‌کان سازده‌که‌ين که تيايدا سياسه‌توانان و په‌رله‌مانتاران و ڕۆژنامه‌نووسان و پياواني کاري به‌ريتانيا و ڕه‌وه‌ندي کوردي داوه‌ت ده‌که‌ين، هه‌روه‌ها له بۆنه‌کاني تريش که له په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌ده‌چێت به‌شداري ده‌که‌ين. نوێنه‌رايه‌تييه‌که‌مان ساڵانه سياسه‌توانان و په‌رله‌مانتاران و ئه‌نداماني ئه‌نجومه‌ني لۆردەکان و ديپلۆماتکاراني جيهاني و ڕۆژنامه‌نووسان و که‌سايه‌تييه کوردستانييه‌کان داوه‌ت ده‌کات له پێشوازييه‌کي ساڵانه که له ناو ته‌لاري په‌رله‌ماني به‌ريتانيا به‌ڕيوه‌ده‌چێت. نوێنه‌رايه‌تي حکومه‌تي هه‌رێمي کوردستان له به‌ريتانيا هه‌روه‌ها له کۆنفڕانسي ساڵانەي هه‌ر سێ پارته سياسييه‌که‌ي به‌ريتانيا به‌شداري ده‌کات. ئه‌و کۆنفڕانسانه زۆر گرنگن بۆ ئێمه چونکه له نزيکه‌وه ده‌توانين سه‌رکرده‌کاني ئه‌و پارتانه ببينين و له بازنەي درووستکردني بڕيار له پارته‌کان نزيك ببينه‌وه.
ديبلۆماسی:
ئێمه حکومه‌تێکي کراوه و ديموکراتين. بڕوامان به گرێداني هاوپه‌يمانييه‌تي به‌هێز هه‌يه له‌گه‌ڵ ديموکراتيخوازان له جيهان و کار بۆ ئه‌وه ده‌که‌ين که په‌يوه‌ندييه‌کي پێشکه‌وتوو و باشمان هه‌بێت له‌گه‌ڵ ووڵاتاني دراوسێ. له‌م ڕووه‌شه‌وه نوێنه‌رايه‌تي حکومه‌تي هه‌رێمي کوردستان له به‌ريتانيا چالاکانه له گه‌ڵ لايه‌نه ديپلۆماسييه‌کاني به‌ريتانيا و بياني کار ده‌کات. چاوپێکه‌وتني به‌رده‌وام له‌گه‌ڵيان ئه‌نجام ده‌ده‌ين. هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ باڵيۆز و نوێنه‌ره‌کاني ديپلۆماتي ووڵاتان و به‌رپرساني نێوده‌وڵه‌تي کۆبوونه‌وه‌ي به‌رده‌وام سازده‌که‌ين بۆ به‌هێزکردني په‌يوه‌ندي هه‌رێمي کوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌و لايه‌نانه له هه‌موو ڕووه‌کانه‌وه.
بازرگاني و وەبەرهێنان:
ئابووري هه‌رێمي کوردستان له‌م ساڵانه‌ي دواييدا به‌شێوه‌يه‌کي به‌رچاو پێشوه‌چووني به‌خۆوه بينيوه. له دواي ساڵي 2003 و دواي ده‌يه‌ها ساڵ له سته‌م و تێکدان و پشتگوێ خستن و دوورخستنه‌وه‌ي کوردستان له جيهاني ده‌ره‌وه که له‌لايه‌ن ڕژێمه‌کاني پێشووي عيراق له دژي کورد په‌يڕه‌و ده‌کرا توانيمان به شێوه‌يه‌کي گه‌وره ئابوري هه‌رێمه‌که‌مان به‌ره‌و پێشه‌وه ببه‌ين. ئێمه له‌و بڕوايه‌داين که بازاڕي ئازاد و ڕێگه‌خۆشکردن بۆ وه‌به‌رهێنه‌ران به شێوه‌يه‌کي يه‌کسان باش‌ترين ڕێگه‌ن بۆ بره‌و دان به‌و پێشکه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندنه.
بۆ وه‌ده‌ستهێناني ئه‌و ئامانجانه‌ش نوێنه‌رايه‌تي حکومه‌تي هه‌رێمي کوردستان هه‌ڵده‌ستێت به سازداني سيميناري تايبه‌ت و دابينکردني زانياري تێر و ته‌سه‌ڵ له‌مه‌ڕ چۆنييه‌تي ئه‌نجامداني کار و بيزنيس و چۆنييه‌تي سه‌رداني کوردستان. ئێمه له هه‌مان کاتدا هاريکاري پێشکه‌ش به شانده بازرگانييه‌کان ده‌که‌ين ئه‌وانه‌ي که له به‌ريتانياوه ده‌چنه‌وه کوردستان. هه‌روه‌ها له نزيکه‌وه کارده‌که‌ين له‌گه‌ڵب ده‌زگاکاني بازرگاني و وه‌به‌رهێناني به‌ريتانيا و ڕۆژهه‌ڵاتي ناوه‌ڕاست و وه‌به‌رهێنان له باکووري ئێرله‌ندا و چه‌ندين ده‌زگاي تري بازرگاني. ساڵانه چه‌ند جارێك گه‌شتي بازرگاني بۆ کۆمپانيا به‌ريتانييه‌کان سازده‌که‌ين بۆ کوردستان که کاردانه‌وه‌ي گه‌وره‌ي له‌سه‌ر بواري ئه‌و هه‌رێمه کردووه.
ئێمه کاري به‌خشيني ڤيزه ناکه‌ين بۆ ئه‌و که‌سانه‌ي که ده‌چنه کوردستان، به‌ڵام ئامۆژگاري پێشکه‌ش ئه‌و که‌س و لايه‌نانه ده‌که‌ين ده‌رباره‌ي پێداويستييه‌کاني به‌خشيني ڤيزه سه‌رداني هه‌رێمي کوردستان.
بۆ زانیاری زیاتر لەسەر وەبەرهێنان دەتوانن دەقی یاسای وەبەرهێنانی کوردستان بخوێننەوە لەم لـیـنـکـە
خوێندنی باڵا و که‌لتوور:
نوێنه‌رايه‌تي حکومه‌تي هه‌رێمي کوردستان له به‌ريتانيا په‌يوه‌ندي تۆکمه‌ي هه‌يه له‌گه‌ڵ زانکۆکاني به‌ريتانيا ،بۆ سوود وه‌رگرتن له شاره‌زاييه‌کاني ئه‌و زانکۆيانه. حکومه‌تي هه‌رێمي کوردستان پڕۆگرامێکي تايبه‌تي هه‌يه بۆ پێشکه‌شکردني يارمه‌تي دارايي بۆ ئه‌و قوتابيانه‌ي که له خوێندني باڵا لێکۆڵينه‌وه و توێژينه‌وه‌کان و زانسته کۆمه‌ڵايه‌تييه‌کاني په‌يوه‌نديدار به پرسه کوردييه‌کان پێشکه‌ش ده‌که‌ن. له‌و بواره‌شه‌وه ڕێککه‌وتنێکمان هه‌يه له‌گه‌ڵ زانکۆي ئێکزيته‌ر بۆ پشتگيري له نامه‌کاني خوێندني باڵا ئه‌وانەي که له‌سه‌ر کوردستان و پرسه کوردييه‌کان پێشکه‌شکراون، هه‌روه‌ها هاريکاري پێشکه‌ش ده‌که‌ين به‌و قوتابيانه‌ي که ده‌يانه‌وێت زماني کوردي فێر ببن. ئێمه له هه‌مان کاتدا هاني دام و ده‌زگاکاني به‌ريتانيا ده‌ده‌ين بۆ ئه‌وه‌ي په‌يوه‌ندي به‌هێز له‌گه‌ڵ زانکۆ و کۆليژه‌کاني کوردستان ببه‌ستن.
نوێنه‌رايه‌تي حکومه‌تي هه‌رێم له به‌ريتانيا کارده‌کات بۆ به‌ره‌وپێش بردن و به‌هێزترکردني په‌يوه‌ندي و لێکتێگه‌يشتن له‌نێوان گه‌لاني به‌ريتانيا و کوردستان له‌ڕێگاي پته‌وکردني په‌يوه‌ندي که‌لتووري نێوان هه‌ردوولا. هه‌روه‌ها پشتگيري ده‌کات له بۆنه که‌لتوورييه‌کاني کوردي که له به‌ريتانيا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، وه‌ک فيستيڤاڵه هونه‌ري و که‌لتوورييه‌کان و ئه‌و پێشانگايانه‌ي که لێره به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له هه‌مان کاتدا ئێمه ساڵانه هه‌ڵده‌ستين به سازداني کۆڕ و سيمينار له ته‌لاري په‌رله‌ماني به‌ريتانيا بۆ يادکردنه‌وه‌ي کاره‌ساته‌کاني ئه‌نفال و کيميابارانکردني هه‌ڵه‌بجه که تيايدا پسپۆڕ و سياسه‌توان و ڕۆژنامه‌نووسي به‌ريتانيا و جيهاني داوه‌ت ده‌که‌ين. هه‌روه‌ها هاريکاري کۆمه‌ڵه و ڕێکخراوه کوردييه‌کان ده‌که‌ين که له چه‌ندين شاري جيا جياي به‌ريتانيان بۆ يادکردنه‌وه‌ي ئه‌و کاره‌ساتانه.
ڕه‌وه‌ندي کوردی:
له به‌ريتانيا کۆمه‌ڵگايه‌کي کوردي گه‌شه‌سه‌ندوو ژيان به‌سه‌ر ده‌بات. ئێمه په‌يوه‌ندييه‌کي باشمان هه‌يه له‌گه‌ڵ که‌سايه‌تي و کۆمه‌ڵه و ڕێکخراوو و ده‌زگاکاني کوردي له شوێنه جياجياکاني ئه‌و ووڵاته. به شێوه‌يه‌کي به‌رده‌وام ديدار و کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵيان ئه‌نجام ده‌ده‌ين و گوێ له داواکارييه‌کانيان ده‌گرين به‌مه‌به‌ستي به‌ره‌وپێشبردني کار و چالاکييه‌کانيان. ئێمه به به‌رده‌وامي هاني کۆمه‌ڵگاي کوردي له به‌ريتانيا ده‌ده‌ين بۆ ئه‌وه‌ي ببنه به‌شێکي چالاك له ژياني ڕۆژانه‌ي ئه‌و ووڵاته، هه‌روه‌ها هانيشيان ده‌ده‌ين که په‌يوه‌ندييه به‌هێزه‌که‌شيان له‌گه‌ڵ کوردستان بپارێزن.
خزمه‌تگوزارييه‌کاني کونسوڵگه‌ری:
نوێنه‌رايه‌تي حکومه‌تي هه‌رێمي کوردستان له به‌ريتانيا خزمه‌تگوزاري کونسوڵگه‌ري پێشکه‌ش به ڕه‌وه‌ندي کوردي له‌و ووڵاته ده‌کات. له نێو ئه‌و خزمه‌تگوزارييانه‌شدا بريکارنامه ( وکالة) به هه‌موو جۆره‌کاني، به‌رحه‌ياتي (ژياننامه) و پشتگيري له دۆکيومه‌نته‌کان و بڕوانامه‌کان و به‌ڵگه‌نامه و دۆکيومه‌نته‌کاني کۆمپانياکان ده‌کات.
ئێمه پاسه‌پۆڕت نابه‌خشينه هاووڵاتيان. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته تکايه په‌يوه‌ندي بکه‌ن به باڵيۆزخانه‌ي عيراقي فيدڕاڵ. بەڵام دەتوانين داواي ڤيزەتان بۆ بکەين بۆ چوونە ژوورەوە بۆ ناو هەرێمي کوردستان
کارکردن وه‌ک به‌شێک له عيراق:
نوێنه‌رايه‌تي حکومه‌تي هه‌رێمي کوردستان له به‌ريتانيا پەيوەنديەکي باش و دۆستانە و هەماهەنگي کردني هەيە لەگەڵ باڵوێزخانەي عێراق لە بەريتانيا . نوێنەرايەتي حکومەتي هەرێم لە بەريتانيا به‌شێکه له فه‌رمانگەي په‌يوه‌ندييه‌کاني ده‌ره‌وه‌ي حکومه‌تي هەرێمي کوردستان که باره‌گاکه‌ي له هه‌ولێري پايته‌ختي هه‌رێمه. ئه‌و فه‌رمانگه‌يه له نزيکه‌وه کارده‌کات له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تي ده‌ره‌وه‌ي حکومه‌تي فيدڕاڵي عيراق بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌کاني ده‌ره‌وه‌ي هه‌رێم و عيراق.