وەزیری کاروباری بەرگری بەریتانیا پێشوازی لە سەفین موحسین دزەیی دەکات
هەواڵ : 4/28/2026
لەندەن، شانشینی یەکگرتوو، www.uk.gov.krd. لە وەزارەتی بەرگری شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا، سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و کاروان جەمال تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێم لە لەندەن لە ڕێکەوتی ٢٨-٤-٢٠٢٦ لەلایەن بەڕێز لۆرد ڤێرنۆن کۆوکەر پێشوازیان لێ‌کرا.
لۆرد کۆوکەر ستایشی دۆستایەتی دوولایه‌نه‌ی هەرێمی کوردستان و شانشینی یه‌کگرتووی کرد‌و هه‌ماهه‌نگی هه‌ردوولای به بایه‌خدار باس کرد و ڕایگه‌یاند پێگه‌ی هه‌رێمی کوردستان و دانبەخۆداگرتنتان لەم کاتە هەستیارەدا به‌رز ده‌نرخێنین.
لە تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر باری ئاسایش و سەربازی ناوچەکە کرا. لە کاتێکدا بە ووردی تیشک خرایە سەر هێرشە به‌رده‌وامه‌کانی سه‌ر هه‌رێمی کوردستان له‌لایه‌ن گروپه ناوخۆییەکانی عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئاگربه‌ستی نێوان ئه‌مریکا و ئێران ڕاگه‌یه‌ندراوه، له‌و ڕووه‌وه لۆرد کۆوکەر ئاماژەی بە گرنگی پتەوکردنی هەماهەنگیە سەربازیەکانی نێوان کوردستان و بەریتانیا دا.
خاڵێکی تری سەرەکی کۆبوونەوەکە پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراقی فیدڕاڵ و پەیوەندی نێوان هەولێر و بەغدا بوو، هاوکات پرسه هه‌رێمی و کاریگه‌رییه‌کانیان له‌سه‌ر دۆخی عێراق باس کرا. هه‌روه‌ها تیشک خرایه سه‌ر پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان.
لە کۆتاییدا سەفین دزەیی سوپاسی وه‌زاره‌تی به‌رگری شانشینی یەکگرتووی کرد بۆ پشتیوانی بەردەوامیان و هەوڵەکانیان بۆ سەقامگیری و هەرێمێکی کوردستانی به‌هێز له عێراق و ناوچەکە.