کاروان جمال تاهیر لە سەرەتای مانگی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٥ پۆستی نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستانی لە بەریتانیا وەرگرت. پێشتر جێگری فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بووه.
کاروان
جمال تاهیر لە ١١ کانونی دووەمی ساڵی ١٩٧١ لە شاری سلێمانی لە دایکبووە و له‌سه‌ر رێچکه‌ی
باوکی تێکه‌ڵاوی کاری سیاسی و جیهانی سیاسەت بووه. لە ساڵی ١٩٩١ بووەتە ئەندامی یەکێتی
نیشتیمانی کوردستان و له سکرتارییه‌تی بەڕێز جلال تاڵەبانی تاکو ساڵی ١٩٩٨ لە بەشە
جیا جیاکانی سکرتارییه‌تی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کاری کردووە. دواتر بۆ خوێندنی
زانکۆ چۆته ووڵاتی به‌ریتانیا و لە مانگی تەموزی ساڵی ٢٠٠٣ بەکەلۆریۆسی لە زانکۆی
مانچستەر لە زانستی کۆمپیوتەر و تەکنەلۆژیا به‌ده‌ستهێناوه
لە
ساڵی ٢٠٠٤ تا ٢٠٠٧ وەك ڕاوێژکار لە ئەنجومەنی وەزیران کاری کردووە وە ڕاوێژکاری باڵای
وەزارەتی سامانە سروشتیەکان بووە بۆ ماوەی ٣ ساڵ. ڕۆڵی بەرچاوی بینیوە لە دامەزراندنی
پلانە ستراتیژیەکانی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان و پەیوەندیەکانی ئەو وەزارەتە لەگەڵ
کۆمپانیا نێودەوڵەتیەکانی بواری نەوت و گاز
لە
ساڵی ٢٠٠٩ وەك جێگری فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە دەستبەکاربوو، له‌ماوه‌ی کارکردنیدا
له فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان ڕۆڵی بەرچاوی لە بەهێزترکردنی پەیوەندیەکانی هەرێم
لەگه‌ڵ دنیای ده‌ره‌وه و ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌کان هه‌بووه له هەموو بوارەکاندا
ئەوەیش لە ڕێگای بەشداریکردن لە کۆنفڕانسە نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و هه‌ماهه‌نگی و کارکردن
له‌گه‌ڵ کۆمەڵگای دیبلۆماتکاران لە هه‌رێمی کوردستان و ده‌ره‌وه
ئه‌رکی
سه‌ره‌کی نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له به‌ریتانیا پارێزگاریکردنه له به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی
هاووڵاتیان و هه‌رێمی کوردستان، هاوکات بره‌ودانی زیاتر به په‌یوه‌ندییه دوولایه‌نه‌کانی
نێوان هه‌رێمی کوردستان و شانشینی یه‌کگرتوو له گشت بواره‌کانی سیاسی و ئابووری و
که‌لتووری و زانستی و ڕۆشنبیری وه دروستکردنی پردی په‌یوه‌ندی زیاتر له نێوان هه‌ردوولا
کاروان جمال تاهیر خێزاندارە و کوڕێک و دوو کچی هەیە