به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه سەردانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە بەریتانیا دەکات
هەواڵ : 4/27/2026
شانشینی یەکگرتوو، لەندەن، www.uk.gov.krd. کاروان جمال تاهیر نوێنەری
حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ تیمی نوێنه‌رایه‌تی پێشوازی لە سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی
پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد.
لە دیدارەکەدا نوێنەری حکومەتی هەرێم تیشکی خستە سەر
پەیوەندیە دووقۆڵیەکانی نێوان بەریتانیا و هەرێمی کوردستان و هەوڵە بەردەوامەکانی
نوێنەرایەتی بەمەبەستی په‌ره‌پێدانی زیاتریان. لە بەشێکی تری دیدارەکە گفتوگۆ
لەسەر ئەرك و چالاکیەکانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە بەریتانیا کرا و جەخت
لەسەر هەماهەنگی بەردەوام کرایەوە.
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەش لە لایەن خۆیەوە
دەستخۆشی لە نوێنەری حکومه‌ت و تیمی نوێنەرایەتی کرد بۆ هه‌وڵه‌کانیان له بره‌ودان
و فراوانکردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ شانشینی یه‌کگرتوو، وە
گەیاندنی پەیامه‌کانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆکردنەوەی پاڵپشتی و پشتگیری بۆ
هەرێمی کوردستان.
لە هەمانکاتدا ستایشی کردن له پارێزگاریکردن له به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی
ڕه‌وه‌ندی کوردستانی و پێشکه‌شکردنی خزمەتگوزاری بۆیان و دەستخۆشی لێکردن بۆ
پشتیوانی بەردەوامیان لە ڕێکخراوه که‌لتووری و ڕۆشنبیری و پەروەردەییەکان و هەوڵه‌کان
بۆ بره‌ودانی زیاتری پەیوەندیەکان لەگەڵیاندا.
نووسینگەی نوێنەرایەتی – لەندەن
٢٧ی نیسانی ٢٠٢٦