سەفین موحسین دزەیی لەگەڵ گرووپی دۆستایەتی کوردستان لە پەرلەمانی بەریتانیا کۆدەبێتەوە
هەواڵ : 4/27/2026
لەندەن، شانشینی یەکگرتوو، www.uk.gov.krd. لە پەرلەمانی شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە سەفین موحسین دزەیی و کاروان جەمال تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە له‌نده‌ن لە ڕێکەوتی ٢٧-٤-٢٠٢٦ پێشوازیان لێ‌کرا لەلایەن په‌رله‌مانتار جۆن سلینگەر، سەرۆکی گروپی هه‌موو پارته‌کانی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا بۆ دۆستایه‌تی هه‌رێمی کوردستان، و ژماره‌یه‌ک په‌رله‌مانتار و لۆردی ئه‌ندام له گروپەکە.
لە کۆبوونەوەکەدا بەرپرسی فەرمانگە بە ووردی باسی هەوڵ و قوربانیدانی گەلی کوردستانی کرد بۆ لەناوبردنی دیکتاتۆریەت و پێکهێنانی هەرێمی کوردستان و به‌شداری کارایان له دروستکردنی عێڕاقێکی دیموکراسی و فره‌یی و سەقامگیر به هاوکاری هاوپەیمانان.
لە درێژایی گفتوگۆکاندا، سەفین دزەیی تیشکی خسته سه‌ر هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردوولا له بواره‌کانی ئاسایش و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی و که‌لتووری و ڕایگه‌یاند په‌رله‌مانتارانی دۆستمان ده‌توانن ڕۆڵی پڕبایه‌خی زیاتر ببینن بۆ گه‌شه‌پێدان و زیاتر فراوانکردنی هاوبه‌شییه‌کانی هه‌ردوولا.
له به‌شێکی تری دیداره‌که‌دا تیشک خرایه سه‌ر په‌یوه‌ندی حکومه‌تی هه‌رێم و فیدڕال و پێشێلکارییه ده‌ستورییه‌کان بەرامبەر گەلی کورد به هۆکاری سه‌ره‌کی ناسه‌قامگیری په‌یوه‌ندییه‌کان دانرا.
ئەندامانی پەرلەمانی شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا نیگەرانی خۆیان دەربڕی به‌رامبه‌ر به هێرشە بەردەوامەکانی گروپە لەیاسا دەرچووەکانی ناوخۆی عێراق بۆ سەر هەرێمی کوردستان و کاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌کانی له‌سه‌ر ئابووری و سه‌قامگیری هه‌رێم.
لە کۆتاییدا، ئەندامانی گروپی هه‌موو پارته‌کانی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا بۆ دۆستایه‌تی هه‌رێمی کوردستان چەند پرسیارێکیان ئاڕاستەی بەرپرسی فەرمانگە کرد لەسەر پرسە ناوخۆییەکانی عێراق و بەڵێنیاندا کە بەردەوامبن لە هاوکاری کردنی گەلی کورد و بەرەوپێشبردنی سەقامگیری و بەها دیموکراسیەکان لە ناوچەکە.