سەفین موحسین دزەیی لەگەڵ وەزیری کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقیا کۆدەبێتەوە
هەواڵ : 4/27/2026
ئەمڕۆ دوو شه‌ممه ڕێکەوتی ٢٧-٤-٢٠٢٦ سەفین موحسین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و کاروان جەمال تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لەنده‌ن لە باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوە و په‌ره‌پێدانی شانشینی یەکگرتوو لەلایەن هایمیش فاڵکنەر، وەزیری ده‌وڵه‌ت بۆ بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، و دەیڤد هەنت، بەرپرسی فه‌رمانگه‌ی عێراق و سوریا و یه‌مه‌ن، پێشوازیان لێ‌کرا.
له دیداره‌که‌دا سەفین دزەیی پوختەیەکی لەسەر دۆستایەتی دێرینی هەرێمی کوردستان و بەریتانیا پێشکەش کرد و ڕایگه‌یاند که په‌یوه‌ندیه‌کانی دولایه‌نه ستراتیجی و قوڵن و له‌سه‌ر بنه‌مای په‌رژه‌وه‌ندی و به‌های هاوبه‌شن. له به‌رامبه‌ردا هایمیش فۆڵکنەر به بایه‌خه‌وه تیشکی خسته سه‌ر دۆستایه‌تی دولایه‌نه‌و، چەند بیرەوەریەکی خۆی لە هەرێمی کوردستان هاوبەش کرد.
تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە دۆخی ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوو بە گشتی و پرۆسه‌ی سیاسی عێراق بە تایبەتی، که تێیدا وه‌زیری ده‌وڵه‌ت پابه‌ندی خۆیان بۆ پشتیوانی سه‌قامگیری سیاسی عیراق و هه‌رێمی کوردستان دوپاتکرده‌وه و نیگەرانی خۆیان دەربڕی لەسەر هێرشە ناڕەواکانی سەر هەرێمی کوردستان.
لە بەشێکی تردا، بتەوکردنی پەیوەندی ئابووری و بازرگانی نێوان کوردستان و بەریتانیا خرایە بەر باس و هەردوولایەن هاندانی وەبەرهێنانی دوولایەنەیان به گرینگی و بایه‌خه‌وه خسته ڕوو.
لەندەن - باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا
٢٧ی نیسانی ٢٠٢٦