نوێنەری حکومەتی هەرێم لەگەڵ سەرۆکی گرووپی دۆستایەتی کوردستان لە پەرلەمانی بەریتانیا کۆدەبێتەوە
هەواڵ : 3/24/2026
لەندەن، شانشینی یەکگرتوو، www.uk.gov.krd. کاروان جمال تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێم لە
بەریتانیا لە تەلاری پەرلەمانی ئەو وڵاتە چاوی کەوت بە جۆن سلینگەر سەرۆکی گرووپی
دۆستایەتی کوردستان لە پەرلەمانی بەریتانیا (APPG) و ژمارەیەك پەرلەمانتار و لۆردی ئەندامانی گرووپی دۆستایهتی.
نوێنەری حکومەتی هەرێم پوختهیهکی دەربارەی دۆخی
ئێستای هەرێمی کوردستان و ناوچەکە و کاریگەرییەکانی شەری نێوان ئێران و ئەمریکا و
ئیسرائیل پێشکەش کرد. هاوکات جەختی لەسەر هەڵوێستی نەگۆڕی هەرێمی کوردستان کردەوە
لە پاراستنی ئەمن و ئاسایشی ناوچەکە و گرنگی گرتنەبەری رێکارە دیبلۆماسی و ئاشتیەکان
بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.
هەر لە درێژەی قسەکانیدا، نوێنەری حکومەتی هەرێمی
کوردستان ئاماژەی بەوەدا کەوا هەرێمی کوردستان بەشێك نیە لە شەڕ و پێکدادانەکانی
ناوچەکە و مهترسیش نییه بۆ سهر سنووری دراوسێیهتی، هاوکات ئیدانهی ههموو ئهو
هێرشانه دهكات که ڕۆژانه دهکرێته سهر ژێرخانی ئابووری و مهدهنی و هێزی
پێشمهرگه.
هەر لە دیدارەکەدا جەخت لەسەر هەماهەنگی بەردەوام
کرایەوە.
تەلاری پەرلەمانی بەریتانیا، لەندەن
٢٤ی ئازاری ٢٠٢٦