لە لەندەن ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە بەرز راگیرا
هەواڵ : 3/16/2026
لەندەن، شانشینی یەکگرتوو، www.uk.gov.krd. لە ساڵیادی کارەساتی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە، وە بە بەشداری
کاروان جمال تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان و نوێنەرانی باڵیۆزخانەی
کۆماری عیراقی فیدراڵ و کەس و کاری قوربانیانی هەڵەبجە و ژمارەیەك لە نوێنەرانی
رێکخراوە مەدەنیەکان و کوردستانیانی هەر چوار پارچەی کوردستان، لە پارکی Holland
Park لە ناوجەرگەی شاری لەندەن یادەوەرییەکی تایبەت رێکخرا.
بۆنەکە لەلای درەختی "هەڵەبجە و ئەنفال" کە بۆ یادکردنەوەی ئەو
کارەساتە بەر لە حەفت ساڵ لە پارکەکە چێندراوە لهلایهن شارهوانهی کێنسینگتن و
چێڵسی. سەرەتا نوێنەری حکومەتی هەرێمی
کوردستان ووتارێکی پێشکەشکرد و ئاماژەی بەوەدا کەوا لەو شوێنە کۆبوونەتەوە بۆ
ئەوەی یادەوەری قوربانیانی هەڵەبجەی شەهید و ئەو دایك و باوکانە بکەنەوە کەوا لە
رۆژی هێرشەکەدا ویستیان قوربانی بە گیانی خۆیان بدەن بۆ ئەوەی مناڵەکانیان لە
ئامێزبگرن و لە کاریگەری کیمیابارانکردنەکە بیانپارێزن. ووتیشی تاوانی هەڵەبجە
تەنها هێرشێکی سهربازی نهبوو، بەڵکو برینێکی له جهستهی مرۆڤایهتی درووستکرد
و کۆبوینهتهوه بۆ ئهوهی ڕهتی بکهینهوه جیهان ئهو تاوانه لهیادبکات.
دواتر ژمارەیەك ووتار لەلایەن ئامادەبوانەوە پێشکەشکران کە جەختیان
لەسەر گرینگی یادکردنەوەی ئەو تاوانانە دەکردەوە بۆ ئەوەی لە یاد نەکرێن، وە
هاوکات پاڵپشتی زیاتر بۆ دۆزی کوردستان بکرێت و رێگە نەدرێت جارێکی تر ئەو جۆرە
تاوانانە دووبارە ببنەوە. ئامادەبوان لە بۆنەکەدا چەپکە گوڵی رێز و وەفایان بۆ
گیانی پاکی شەهیدانی هەڵەبجە خستە سەر درەختی هەڵەبجە و ئەنفال.
هۆڵەند پارك،
لەندەن
١٦ی ئازاری ٢٠٢٦