نوێنەری حکومەتی هەرێم پێشوازی لە پارێزگاری سلێمانی دەکات
هەواڵ : 1/20/2026
لەندەن، شانشینی یەکگرتوو، www.uk.gov.krd. کاروان جمال تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا
پێشوازی لە دکتۆر هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی کرد.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆیەکی تێر و تەسەل لەسەر دۆخی هەنووکەیی ناوچەی
رۆژهەڵاتی ناوەراست، بە تایبەتیش رووداوەکانی رۆژئاوای کوردستان و پێشوەچوونە
خێراکان لە ناوچەکە و مهتریسی و کاریگەرییان لەسەر ئەمن و ئاسایش و سەقامگیری ناوخۆیی
و ههرێمی و رۆژهەڵاتی ناوەراست کرا.
هەردوولا جەختیان لەسەر پێویستیی
یەکبوون و یەکڕیزیی نیشتمانیی کوردستان کردەوە بۆ رووبەرووبوونەوەی هەرەشەکان و
تیشکیان خستە سەر رۆڵی گرینگی رەوەندی کوردستانی بۆ فشار دروستکردن لەسەر داڕێژهران
و خاوهن بڕیار، بەمەبەستی پشتگیریکردن لە
کورد و دۆزە رەواکەی.
هەر لە دیدارەکەدا، پارێزگاری
سلێمانی ئەلبومی شاکارەکانی هونەرمەندی گەورەی کورد لالە عەبدەی پێشکەش بە نوێنەری
حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد.
نووسینگەی نوێنەرایەتی
٢١ی کانونی دووەمی ٢٠١٦