نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم بەشداری لە بۆنەی پێشوازی هەرێمی فلاندەرز دەکات
هەواڵ : 1/15/2026
له‌نده‌ن،
شانشینی یه‌کگرتوو، www.uk.gov.krd.، بەڕێوەبەری بازرگانی و
وەبەرهێنان، هاوڕێ یوسف لە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم بەشداری لە بۆنە پێشوازی ساڵانه‌ی
نوێنەرایەتی گشتی هەرێمی فلاندەرز کرد و پیرۆزبایی نوێنەری حکومەتی گەیاندە دەیڤید ماینۆت نوێنەری گشتی هەرێمی فلاندەرز لە شانشینی
یەکگرتوو و لە ڕێی ئەویشەوە بۆ حکومه‌ت و گەلی فلانده‌رس و هیوای سەرکەوتنی بۆ
خواستن.
له‌په‌راوێزدا
هه‌ردوولا تیشکیان خستە سەر پەیوەندیە بەهێز و دووقۆڵیەکان و جەخت لەسەر هەماهەنگی
بەردەوام کرایه‌وە.
هەر
لە بۆنەکەدا شاندی نوێنەرایەتی چاوی کەوت بە ژمارەیەك دیبلۆماتکار و مێوانانی
بۆنەکە و گفتوگۆ لەسەر دوایین پەرەسەندنەکانی دۆخی هەرێمی کوردستان و عیراق
و ناوچەکە بە گشتی په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌کان کرا.
شانشینی
یه‌کگرتوو
١٤
کانوونی دووه‌م ٢٠٢٦