نوێنەری حکومەتی هەرێم سهردانی باڵیۆزخانەی کۆماری عیراقی فیدراڵ دەکات
هەواڵ : 1/8/2026
باڵیۆزخانەی عیراقی فیدراڵ، لەندەن، www.uk.gov.krd. دکتۆر احمد الجبوری وەزیری مفەوەز و کاربەرێکەری کاتی
باڵیۆزخانەی کۆماری عیراقی فیدراڵ لە شانشینی یەکگرتوو پێشوازیکرد لە کاروان جمال
تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆکرا دەربارەی پەیوەندی و هەماهەنگیەکانی نێوان هەردوولا
و ئاڵوگۆڕی بیروڕا کرا تایبهت به بۆچوونی باشترکردنی پەیوەندی دامهزراوهیی
و بەرزکردنەوە و بەهێزکردنی ئاستی هەماهەنگی نێوان باڵیۆزخانە و نوێنەرایەتی لە
داهاتوودا.
هەر لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی دۆخی گشتی هەرێمی کوردستان و عێراق و دیاسپۆڕای
کوردستانیان لە شانشینی یەکگرتوو کرا، وە جەخت لەسەر خزمەتکرن و راییکردنی پێداویستیەکانیان
کرایەوە لە رێگای خزمەتگوزراییە کونسوڵگەرییەکانی باڵیۆزخانە و نوێنەرایەتی
حکومەتی هەرێم.
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر هەماهەنگی و ووتوێژی بەردەوام و یەکخستنی
هەڵویستەکان کە له بهرژهوهندی گشتی وڵات و بەهێزکردنی پێگەی بێت لە شانشینی
یەکگرتوو.
باڵیۆزخانەی کۆماری عیراقی فیدراڵ
٨ی کانونی دووەمی ٢٠٢٦