نوێنەری حکومەتی هەرێمی بەشداری لە ساڵیادی دامەزراندنی سوپای عیراقی فیدراڵ دەکات

Alternate Text هەواڵ : 1/7/2026

شانشینی یەکگرتوو، لەندەن، www.uk.gov.krd. کاروان جمال تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداریکرد لە بۆنەیەکی تایبەت بە ١٠٥ ساڵەی دامەزراندنی سوپای عیراق کە لەلایەن باڵیۆزخانەی کۆماری عیراقی فیدراڵ لە شانشینی یەکگرتوو رێکخرابوو، وە بە گەرمی لەلایەن هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی کۆماری عێراقی فیدرالەوە پێشوازی لێکرا.

لە بۆنەکەدا دکتۆر أحمد الجبوری هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانە و پاشکۆی سەربازی و ده‌ریایی و پاشکۆی که‌لتووری و ژمارەیەك لە کاربەدەستانی باڵیۆزخانە و میوانان ئاماده‌بوون. تێیدا ڕێزلێنان بۆ دوو ئه‌فسه‌ری پایه‌ به‌رزی سوپای عێراق کرا له‌ لایه‌ن هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانە، که‌ له‌ کاتی ئه‌رکی پارێزگاریکردن له‌ خاکی عێراق برینداربووبون.


هه‌ر له‌بۆنه‌که‌دا نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی یادەوەریەکەی لە ئاماده‌بوان و به‌تایبه‌تی له‌ ئه‌فسه‌ران کرد و ستایشی قوربانیانی سوپا و هێزەکانی پێشمەرگەی لە تێکشکاندنی داعش کرد و هاوکات هیوای چاکبوونەوەی خێرای بۆ ئەفسەرە بریندارەکان خواست.

هەر لە بۆنەکەدا کورتە فیلمێکی دۆکیومەنتەری پێشکەشکرا و قۆناغە جیاوازەکانی پێشکەوتنی سوپای عیراقی فیدراڵی لەخۆدا گرتبوو هەر لە سەرەتای دامەزراندنیەوە لە ساڵی ١٩٢١ وە تاکو ئێستا.

لەندەن
٧ی کانونی دووەمی ٢٠٢٦