ئاگادارییەك سەبارەت بە خزمەتگوزاری کونسوڵگەری و پشووی سەری ساڵ

Alternate Text هەواڵ : 12/1/2025

بەبۆنەی جەژنی کریسمەس و نزیکبوونەوەی سەری ساڵی نوێ، نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاگاداری سەرجەم کوردستانیانی دانیشتووی شانشینی یەکگرتوو دەکاتەوە کەوا بەمەبەستی جەردی ساڵانەوە، رۆژی هەینی ١٢ی کانونی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٥ دوایین رۆژی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری کونسوڵگەری و رایی کردنی مامەڵەکانی تایبەت بە (بریکارنامە، ژیاننامە) و هەموو جۆرە مامەڵەیەکی تر دەبێت. هاوکات لە رۆژی دووشەمە ٥ی کانونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٦ جارێکی تر خزمەتگوزارییەکانی کونسوڵگەری کە پێشکەشی هاوڵاتیان دەکرێت دەست پێدەکەنەوە.

هەر بە بۆنەی جەژنەکانی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (د.خ.) لەسەر بێت و سەری ساڵی نوێی زایینی، پشووی نوێنەرایەتی لە رۆژی دووشەمە ٢٢ی کانونی یەکەم دەستپێدەکات تاکو رۆژی دووشەمە ٥ی کانونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٦.

بەو بۆنەیەشەوە پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی کوردستانیانی ئازیزی دانیشتووی بەریتانیا دەکەین. بەو هیوایەین کاتێکی خۆش و ئارام بەسەر ببەن و ساڵی تازە ببێتە مایەی سەرفیرازی و وەدەستهێنانی هیوا و ئاواتەکانی هەموو لایەك.

لەگەڵ ڕێزماندا

نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان
١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥