نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم به‌شداری لە کۆنفرانسی پایزه‌ی فیدراسیۆنی پزیشکی و زانستی کوردستان KMSF دەکات
هەواڵ : 11/9/2025
لەندەن، شانشینی یەکگرتوو، www.uk.gov.krd. لەژێر
ناونیشانی "پاڵپشتیکردن لە نەتەوەکەمان و ناساندنی ناسنامەکەمان"،
فیدراسیۆنی
پزیشکی و زانستی کوردستان KMSF به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رایه‌تی
حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له شانشینی یه‌کگرتوو کۆنفرانسی پایزه‌یان ئه‌نجامدا.
له کونفرانسه‌که‌دا که خەسرۆ ئاژگەیی بەرپرسی
بەشی پەیوەندیەکان و پەرەپێدان و شەنگ عەزیز بەرێوەبەری نووسینگەی نوێنەری حکومەتی
هەرێمی کوردستان و ژمارەیەك کوردی خاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆڕی پزیشکی و زانستی و ئه‌کادیمی
له‌بواره جیاکاندا ئاماده‌بوون چه‌ند پانێڵێك به‌ڕێوه‌چوون له‌سه‌ر بابه‌تەکانی
چۆنیەتی گواستنەوەی شارەزاییەکانی کوردانی بەریتانیا بۆ هەرێمی کوردستان و رۆڵی
کورد لە بواری ئەکادیمیای بەریتانیا و چۆنیەتی برەودان بە کەرتی تەندروستی لە
هەرێمی کوردستان و زیادبوونی رۆڵی کورد لە بواری ئەکادیمی و تەندروستی و زانستی لە
ووڵاتی بەریتانیا.
هه‌رله‌کۆنفرانسه‌که‌دا دکتۆر حسین بەکتاش
بابەتێکی لەسەر گرینگی هاریکاریکردنی کوردانی دیاسپۆرا لە رێگای بەکارهێنانی
پلاتفۆرمە بەریتانی و ئەوروپیەکان کە لەلایەن کوردەوە بەرێوەدەبردرێن پێشکەش کرد و
جەختی لەسەر گرینگی دابینکردنی هەلی باشی بۆ کردن بۆ ئەوەی بتوانن سوود لە
شارەزاییەکانی ئەو وڵاتانە وەربگرن و پێگە و ناسنامەی کورد بەرەو پێشتر ببەن لە
جیهانی دەرەوە.
لەلایە خۆیەوە، کاروان جمال تاهیر نوێنەری
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا لە ڕێگه‌ی په‌یامی ڤیدیۆییەوە بەشداری لە
کۆنفرانسەکە کرد و ده‌ستخۆشی له سه‌رۆک و ئه‌ندامانی ڕێکخراوه‌که کرد بۆ سازدانی
کۆنفراسه‌كه و له وته‌یه‌کیدا تیشکی خسته سه‌ر رۆڵی گرینگ‌یان لە ناساندنی کورد
و بەرزکردنەوەی پێگەکەی و کاریگەریان لەسەر بەەروپێشبردنی بوارە پزیشكی و
زانستیەکانی هەرێمی کوردستان، بە تایبەتیش گواستنەوەی شارەزاییە پێشکەوتووەکانی
بەریتانیا بۆ کەرتە پەیوەندیدارە جیاکانی کوردستان و سوود وەرگرتن لە توانا تایبه‌تییه‌کان، هاوکات
پێشکەشکردنی هاریکاری بۆ هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارە جیاکاندا. هەر لە
ووتەکەیدا، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆڵی رێکخراوەکە و دیاسپۆرای
کوردستانی لە پارێزگاری و پەرەپێدانی په‌یوه‌ندیه که‌لتووری و فه‌رهه‌نگییه‌کانی
بەرز نرخاند و جەختی لەسەر هەماهەنگی نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێم کردەوە لەگەڵ
تەواوی رێکخراوە کوردیەکان و دیاسپۆرای کوردستان بەمەبەستی پاڵپشتیکردن و برەودان
بە توانا و داهێنانەکانیان، وه ڕایگه‌یاند که ده‌نگی ئێوه هه‌وڵه دیبلۆماسییه‌کانمان
به‌هێزترده‌کات.
کۆنفرانسەکە بە خوێندنەوەی چەند پارچە شیعرێك و
مۆسیقا و گۆرانی و هەڵپەركێی کوردی بە کۆتا هات.
دەقی پەیامی ڤیدیۆیی نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کۆنفرانسەکە لەو گرتەیەدایە:
لەندەن
٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥