نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا سەردانی باڵیۆزخانەی کۆماری عیراقی فیدراڵی کرد
هەواڵ : 1/30/2026
لەندەن، شانشینی یەکگرتوو، www.uk.gov.krd. . کاروان جەمال تاهیر نوێنەری
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا سەردانی باڵیۆزخانەی کۆماری عیراقی فیدراڵی
کرد و له‌لایه‌ن باڵێۆز دکتۆر ساڵح ئەلتەمیمی باڵیۆزی عیراقی فیدراڵ بۆ شانشینی
یەکگرتوو پێشوازی لێ‌کرا.
لە دیدارەکەدا نوێنه‌ری هه‌رێمی
کوردستان به‌گه‌رمی پیرۆزیایی ئاراسته‌ی باڵێۆز د.ساڵح ئه‌لته‌میمی کرد به بۆنه‌ی
ده‌ستبه‌کاربوونی وه‌ک باڵێۆزی نوێی عێراق. هاوکات بیروڕا ئاڵوگۆڕکران له‌سه‌ر
دۆخی ناوچه‌که و پێشهاته‌کانی وه‌به‌تایبه‌تی ڕوداوه‌کانی سوریا‌و هێرشی سه‌ر
پێکهاته‌ی کورد .
هه‌روه‌ها باس له بره‌ودانی زیاتر به په‌یوه‌ندییه
دولایه‌نه‌کان له‌گه‌ڵ شانشینی یه‌کگرتوو له‌گشت بواره‌کاندا کران.
هه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا تیشک خرایه سه‌ر
په‌یوه‌ندی به‌هێزی باڵێۆزخانه و نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێم و جه‌خت له بره‌ودانی
زیاتر به هه‌ماهه‌نگییه‌کان کرایه‌وه، وه خزمه‌تکردنی زیاتری جالییه‌ی عێراق و
ڕه‌وه‌ندی کوردستانی.
له‌نده‌ن
٣٠ کانوونی دووه‌م ٢٠٠٦