نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا، بەشداری لە بۆنە پێشوازی گهشتیاری کەتەلۆنیایی کرد
هەواڵ : 11/6/2025
شانشینی یەکگرتوو، لەندەن، www.uk.gov.krd. هاورێ
یوسف بەرێوەبەری بەشی بازرگانی و وەبەرهێنان بە نوێنەرایەتی، نوێنهری حکومەتی
هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا بەشداریکرد لە بۆنە پێشوازی گهشتیاری خواردنی
کەتەلۆنیایی لە ( شانگریلا، شارد ). ئەم
بۆنە پێشوازییە لەلایەن حکومەتی کەتەلۆنیا و دەستەی گەشتیاری کەتەلۆنیا لە
بەریتانیا و ئێرلەندا ڕێکخرا بوو، مەبەست لێی پیشاندانی ئەزموون و ڕووناکی خستنە
سەر کولتوور و خۆراکی ناوچەکە و پێشخستنی دیپلۆماسیهتی کولتووری، گەشتیاری، و دەرفەتەکانی
وەبەرهێنان. بۆنەکە بە بەشداری نوێنەرانی حکومەتی ووڵاتان و بازرگانان و
کۆمەڵگەی دیپلۆماسی و میدیاکاران بەرێوەچوو .
لە
بۆنە پێشوازییەکەدا، جاوم بارۆ، وەزیری بازرگانی و توانای کێبڕکێی حکومەتی
کەتەلۆنیا ووتارێکی پێشکەشکرد و ئاماژەی بەوە دا کە کەتەلۆنیا هەرێمێکی ستراتیجی و
لەبارە بۆ وەبەرهێنان لە بوارو و کەرتە جیاجیاکان، لە نێویشینادا کەرتی گەشتیاری. دواتر،
ئامادەبووان چێژیان لە ئێوارەخوانێک وەرگرت کە لەلایەن شێفی بەناوبانگی کەتەلۆنی و خاوەن چوار ئەستێرەی میشێلین، پاکۆ پێرێز، ئامادەکرابوو کە تام و دەوڵەمەندی خواردنی کەتەلۆنی پیشان دەدا.
بەرێوەبەری
بەشی بازرگانی و وەبەرهێنان ، سڵاو و پێزانینی کاروان جەمال تاهیر، نوێنەری
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا گەیاند و پێزانینی بۆ هەوڵەکانی کەتەلۆنیا دەربڕی
لە پێشخستنی کولتوری ناوچەیی و بەشداریکردنی نێودەوڵەتی. هەروەها تیشکی خستە سەر پەرەسەندنی
تواناکانی هەرێمی کوردستان لە بواری گەشتیاری، ئاڵوگۆڕی کولتووری، و هەماهەنگی بازرگانی.
هاوکات،
نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا بەردەوامە لە پەیوەندی چالاک و
هاوبەشکارانە لەگەڵ حکومەتی هەرێمەکان و، دامەزراوەکان و تۆڕە بازرگانییەکان، بۆ
پێشخستنی تێگەیشتنی کولتووری و فراوانکردنی هاوبەشی بازرگانی و وەبەرهێنان لەگەڵ
هەرێمی کوردستان.