نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کریس باوەرس دەکات
هەواڵ : 10/29/2025
شانشینی یەکگرتوو، لەندەن، www.uk.gov.krd. کاروان جمال تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا پێشوازیکرد لە کریس باوەرس کونسوڵی گشتی پێشووتری بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان.
لە دیدارەکەدا کریس باوەرس، ڕایگه‌یاند که مێژووی پڕ نه‌هامه‌تی گه‌لی کوردستان هه‌میشه کاریگه‌ری له‌سه‌ری هه‌بووه، وه به‌تایبه‌تی له به‌شداریکردنی له یادی سی ساڵه‌ی دروستکردنی ناوچه‌ی ئارام که نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێم ڕێکی خستبوو، چیرۆکه‌کانی قۆناغه‌که بونه هانده‌رو پاڵنه‌رێکی به‌هێز بۆی و شانۆگه‌رییه‌ک له‌سه‌ر "ئۆپەراسیۆنی پەناگەی ئارام" بۆ پاراستنی گەلی کورد لە کۆمەڵکوژیەکانی رژێمی سەدام لە ساڵی ١٩٩١ بنوسێت، که له‌ڕێگه‌یه‌وه چیرۆکه‌کانی نه‌هامه‌تی و سه‌رکه‌وتن و ده‌ستکه‌وته‌كانی گه‌لی کوردستان به بینه‌رانی کۆمه‌ڵگه‌ی به‌ریتانیای و گه‌نجانی نه‌وه‌ی دووه‌می کوردستانیان بگه‌یه‌نێت.
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی دۆستایەتی ناوبراوی کرد و دەستخۆشی لێکرد بۆ نووسین و ئامادەکردنی ئەو شانۆگەرییە کە چاوه‌ڕوانده‌کرێت له نیوه‌ی مانگی کانونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٦ بۆ ماوەی سێ هەفتە لە لەندەن نمایش بکرێت.
بێ گومان شانۆنامه‌که رۆڵی به‌رچاوی دەبێت لە ناساندنی زیاتری دۆزی گه‌لی کورد و هاوبەشی پێکردنی چیرۆکی کوردستان لەگەڵ کۆمه‌ڵگه‌ی به‌ریتانیا.
زانیاری زیاتر دەربارەی ئەو شانۆگەرییە لە داهاتوویەکی نزیکدا بڵاو دەکرێتەوە.
.
نووینگەی نوێنەرایەتی، لەندەن
٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥