نوێنەری حکومەتی هەرێم لەگەڵ باڵیۆزی شانشینی یەکگرتوو لە عیراقی فیدراڵ کۆدەبێتەوە
هەواڵ : 9/9/2025
شانشینی یەکگرتوو،
لەندەن،www.uk.gov.krd . کاروان جمال تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا دیدارێکی
لەگەڵ عیرفان سدیق باڵیۆزی شانشینی یەکگرتوو لە عیراقی فیدراڵ ئەنجامدا.
لە دیدارەکەدا کە دەیڤد
هەنت بەرپرسی بەشی عیراق و یەمەن لە وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا ئامادەبوو،
نوێنەری حکومەتی هەرێم پوخته‌یه‌کی دەربارەی دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان و عیراق
و ناوچەکە پێشکەشکرد و ئاماژەی بە پەیوەندی و هاوبه‌شی بەهێزی دوولایه‌نه‌ی نێوان
هەرێمی کوردستان و بەریتانیادا لە هەموو بوارەکاندا خسته ڕوو. هەروەها تیشکی خستە
سەر کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و داوای کرد بەریتانیا هاوکاربێت له‌چاره‌سه‌رکردنی
ئاستنه‌گییه‌کانی نێوان فیدڕاڵ و هه‌رێم بە پشتبەستن بە دەستوری عیراقی فیدراڵ.
هەردوولا جەختیان لەسەر
هەماهەنگی بەردەوام کردەوە بەمەبەستی زیاتر بەرەو پێشبردنی پەیوەندیەکانی نێوان
هەرێم و بەریتانیا و به‌ره‌وپێشبردنی پەیوەندیەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و
پاراستنی سەقامگیری ناوچەکە.
لەو سۆنگۆیەشەوە،
باڵیۆزی شانشینی یەکگرتوو لە عیراقی فیدراڵ هیوای خواست که هەولێر و بەغداد بتوانن
بگه‌نه ڕێککه‌وتنی سیاسی تۆکمه به‌ئامانجی چاره‌سه‌رکردنی ئاسته‌نگی گرفته‌کانی نێوانیان
به‌پێی ده‌ستوور و کارکردن بەیەکەوە بۆ پاراستنی ئەمن و ئاسایش و سەقامگیری
ناوچەکە.
هه‌ر له دیداره‌که هه‌ردوولا
باسی په‌یوه‌ندی بازرگانی و هه‌ماهه‌نگی کرد له چوارچێوه‌ی یاداشتنامه‌ی (تێگه‌یشتنی
پێشه‌نگییه‌کانی بازرگانی) نێوان هه‌رێمی کوردستان و شانشنشینی یه‌کگرتوو.
هەردوولا رژدبوون لەسەر
گرینگی یەکدەنگی و هەماهەنگی پارتە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان و پێکهێنانی
کابینەی تازەی حکومەتی هەرێم لە نزیکترین دەرفەتدا.
لەندەن
٩ی ئەیلولی ٢٠٢٥