نوێنەری حکومەتی هەرێم پێشوازی لە فیدراسیۆنی پزیشکی و زانستی کوردستانی KMSF ده‌کات.
هەواڵ : 8/13/2025
شانشینی
یەکگرتوو، نووسینگەی نوێنەرایەتی، www.uk.gov.krd. کاروان جمال تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێمی
کوردستان پێشوازی له ئه‌ندامانی فیدراسیۆنی
پزیشکی و زانستی کوردستانی KMSF کرد
و پیرۆزبایی هه‌ڵبژاردنی ده‌سته و ئه‌ندامانی نوێی ڕێکخراوه‌که‌یانی لێکردن.
له‌دیداره‌که تیمی فیدراسیۆنی پزیشکی و زانستی
کوردستانی پوخته‌یه‌کیان له‌سه‌ر ستراتیجی ڕێکخراوه‌که‌یان و کار‌و چالاکییه‌کانیان
پێشکه‌ش کرد، هاوکات ئامانجه‌کانیان له‌چوارچێوه‌ی پلان و پرۆژه‌ی ئاینده که‌له
به‌رژه‌وه‌ندی ڕه‌وه‌ندی کوردستانیدان خسته ڕوو.
هه‌ر له‌دیداره‌که‌دا نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێم
باسی گرینگی کاری ڕیکخراوه‌یی هه‌ڵقوڵاوی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستانیان و فراوانکردنی
تۆڕی پەیوەندی ڕێکخراوەکان کرد و گفتووگۆ و بیروڕا ئاڵووگۆڕکرا لەسەر پڕۆژە و
بیرۆکەکانیان.
هه‌ردوولا به بایه‌خه‌وه تیشکیان خسته سه‌ر هاوبه‌شی
و هه‌ماهه‌نگیکردن لە پڕۆژەکانی داهاتوودا بۆ پته‌وکردنی زیاتری پردی په‌یوه‌ندی زانستکاران
و ئەکادیمیا و گەنجان و کۆمەڵگەی کوردستانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان.
لەندەن
١٣ی ئابی
٢٠٢٥