نوێنەری حکومەتی هەرێم پێشوازی لە خانه‌واده‌ی خوێندکار ئانوو ئامانج عومەر دەکات.
هەواڵ : 8/12/2025
شانشینی
یەکگرتوو، نووسینگەی نوێنەرایەتی، www.uk.gov.krd. کاروان جمال تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێمی
کوردستان پێشوازی لە ئانوو ئامانج عومەر خوێندکاری قوتابخانەی
لیدەرس له شاری
سلێمانی له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌که‌ی کرد که به‌مه‌به‌ستی به‌شداری کردن له پێشبڕکێی نێودەوڵەتی
ئای وایس ( iWise ) لە زانکۆی ( Surrey ) شاری لەندەن له ووڵاتی بەریتانیان.
نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێم وێڕای پێشوازی گه‌رم و
ده‌ستخۆشی له خانه‌واده‌ی خاتوو ئانوو، ڕایگه‌یاند که شانازییەکی زۆره که ده‌بینم
ئانوو ئامانج عومه‌ر ، خوێندکارێکی بەتوانای قوتابخانەی لیدەرس / شاری سلێمانی به‌شداری
پێشبڕکێی نێودەوڵەتیی خوێندکارانی داهێنه‌ر و خاوه‌ن بیرۆکه ده‌کات له شاری له‌نده‌ن،
که پلاتفۆرمێکه پەرە بە بیرۆکه و داهێنان دەدات، وه ئانوو ئامانج توانیویه‌تی
مه‌دالیای زیو هه‌روه‌ها لەسەرئاستی بەهرەمەندەکان ( Talent
category ) پلەی دووەم بەهەمان شێوە بەدەست بۆ پێشکەش
کردنی بابەت و پڕۆژەی ژینگەیی سەبارەت داهاتووی بەردەوام و کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی
گۆرانی کەش و هەوا.
لەندەن
١٢ی ئابی
٢٠٢٥