نوێنەری حکومەتی هەرێم پێشوازی لە پارێزگاری لینکۆلنشێر ده‌کات.
هەواڵ : 8/12/2025
شانشینی
یەکگرتوو، نووسینگەی نوێنەرایەتی، www.uk.gov.krd. کاروان جمال تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێمی
کوردستان پێشوازی له خاتوو ئه‌ندریا جینکینس
پارێزگاری لینکۆلنشێر و جێگره‌که‌ی کرد له نوسینگه‌ی نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێم
له له‌نده‌ن.
له‌دیداره‌که گفتووگۆ کرا له‌سه‌ر دۆستایه‌تی به‌ریاتانیا
و هه‌رێمی کوردستان و بره‌ودان به په‌یوه‌ندی ئابووری و بازرگانی و ڕۆڵی حکومه‌ته
خۆجێیه‌کان له په‌ره‌پێدانی هه‌ماهه‌نگی بازرگانی.
هه‌ر له دیداره‌که خاتوو ئه‌ندریا که دۆستێکی
وه‌فاداری هه‌رێمی کوردستانه و پێشتر په‌رله‌مانتار و وه‌زیر بووه و له ئێستادا
پارێزگاره تیشکی خسته هه‌وڵه‌کانیان بۆ
دروستکردنی په‌یوه‌ندی ئابووری و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش باسی ئاماده‌کارییه‌کانی هه‌رێمه‌که‌یان
بۆ ئه‌نجامدانی پێشانگای گه‌وره Great Exhibition خسته ڕوو به ئامانجی گه‌ڕان به‌دای ده‌رفه‌تی
ئابووری دوولایه‌نه و بانگهێشتامه‌ی فه‌رمی پێشکه‌شی نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێم
کرد بۆ ئاماده‌بوون له پێشانگاکه‌دا.
لەندەن
١١ی ئابی
٢٠٢٥