نوێنەری حکومەتی هەرێم لەگەڵ ژمارەیەك لە کاربەدەستانی حکومەتی سکۆتلەندا کۆبۆوە
هەواڵ : 2/5/2025
شانشینی یەکگرتوو، St Andrews
House، www.uk.gov.krd. لە
درێژەی سەردانەکەیدا بۆ هەرێمی سکۆتلەندا، کاروان جمال تاهیر نوێنەری حکومەتی
هەرێمی کوردستان لەگەڵ خاتوو شۆنا ریاچ بەڕێوەبەری کاروباری دەرەوە و جۆرج بێرگێس
بەڕێوەبەری فەرمانگەی کشتوکاڵ لە حکومەتی سکۆتلەندا کۆبۆوە.
لە دیدارەکەدا نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێم ڕایگه‌یاند کەوا حکومەتی هەرێمی
کوردستان خواستی بنیادنانی پەیوەندی بەهێزی هەیە لەگەڵ حکومەتی سکۆتلەندا و ئاستی
په‌یوه‌ندی دوولایه‌نه په‌ره‌پێبده‌ن لە بوارە جیاکانی ئابووری و که‌لتووری و په‌ره‌پێدان،
لەوانەش ووزە‌ی نوێبۆوه، ژێرخان و تەکنەلۆژیای کشتوکاڵی و پیشەسازی و گەشتوگوزاری
و خوێندنی باڵا و ئاڵوگۆڕی که‌لتووری. هاوکات تیشکی خسته سه‌ر سەقامگیری بواری ئەمن و ئاسایش لە هەرێم کە ژینگه‌یه‌کی
له‌بار و سه‌رنج ڕاکێشی بۆ وه‌به‌رهێنانی بیانی لە هەرێمی کوردستان خولقاندووه.
له‌و سۆنگۆیەشەوە نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشنیازی کرد کۆربەندێکی
ئابوری و بازرگانی هاوبەشی کوردستان و سکۆتلەندا لە نزیکترین دەرفەتدا ڕێکبخه‌ن به‌ئامانجی
دروستکردنی سه‌کۆیه‌ک بۆ کۆمپانیا و وەبەرهێنەرانی هەردوولا بۆ ئاڵوگۆڕی ئه‌زموون
و خستنه‌ڕووی سیاسه‌ت و ستراتیجی وه‌به‌رهێنان و بازرگانی و گه‌ڕان به‌دوای ده‌رفه‌ته‌کانی
بازرگانی و وەبەرهێنانی و هاوبه‌شی نێوان هەردوولا.
هەردوو کاربەدەستی حکومەتی سکۆتلەندا خۆشحاڵی خۆیان بۆ دیدارەکە و هەماهەنگی
زیاتر نیشاندا، هاوکات هاوڕای پێشنیازه‌که‌ی نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان
بوون تایبه‌ت به کۆڕبه‌ندی ئابووری و بازرگانی هاوبه‌ش کە خزمەت بە ئابوری و
بازرگانی هەردوو هەرێم بگەیەنێت، وه ڕایانگه‌یاند که پێشوازی لە سەردانی شاندێکی
بازرگانی هەرێمی کوردستان ده‌که‌ین بۆ ئەوەی لە نزیکەوە وه‌به‌رهێنه‌ران و
بازرگانان تاوتوێی سیاسه‌ت و ده‌رفه‌ته‌کان و لایەنەکانی هەماهەنگی نێوان هەردوولا
بە ووردەکاری زیاترەوە بکه‌ن.
٦ شوباتی ٢٠٢٥