شاندێکی حکومەتی هەرێم بەشداری لە کۆنفرانسی بەهارەی ساڵانەی ئەنجومەنی کاری عیراق-بەریتانیا دەکات
هەواڵ : 7/2/2024
شانشینی
یەکگرتوو، لەندەن، www.uk.gov.krd. شاندێکی هەرێمی کوردستان کە پێکهاتبوو لە
دکتۆر محمد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان و گوهدار شێخۆ سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی
زاخۆ و کەریم سلێمان بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و کاروان جمال
تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێم لە بەریتانیا و ژمارەیەك لە کاربەدەستانی حکومەت و
کۆمپانیا و پیاوانی کاری کوردستان بەشداری لە کۆنفرانسی بەهارەی
ساڵانەی ئەنجومەنی کاری بەریتانیا-عیراق کرد کە لە (Mansion House) لەلەندەن بەڕێوەچوو.
لە دانیشتنی دەستپێکی کۆنفرانسەکەدا کە حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی
عیراقی فیدراڵ و ژمارەیەك لە کاربەدەستانی حکومەتی فیدرالی و پیاوانی کاری عیراق و
بەریتانیا بەشداربوون، دکتۆر محمد
شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان لە ووتارێکیدا تێڕوانینی حکومەتی
هەرێمی لە بواری وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان خستە ڕوو، هاوکات تـیـشـکـی
خـسـتـەسـەر ژینگهی بـازرگـانـی و ئـابـووری و وەبـەرھــێـنـان لـە ھـەرێـمـی
کـوردسـتـان لـە گـشـت سـێـکـتـەرەکـانـدا، وه بـە تـایـبـەت لـە کـەرتـەکـانـی
کـشـتـوکـاڵـی و گـەشـتوگـوزار و پـیـشـەسـازیـدا کـە له پێشهنگییهکانی حکومهتی
ههرێمی کوردستاندان و ئاماژەی بە کارئاسانییەکانی حکومەتی هەرێمدا بۆ
وەبەرهێنەرانی بیانی.
لە کۆڕبەندەکەدا ژمارەیەك پانێڵی جیاواز بەڕێوەچوون، لە نێویشیاندا
پانێڵێك لەسەر هەرێمی کوردستان کە ژمارەیەك لە پیاوانی کار و کۆمپانیا
بەریتانیەکان ئامادەبوون. سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان باسی لە
سەقامگیری و بوونی ژینگەیەکی باشی وەبەرهێنان و بازرگانی کرد لە هەرێم، هەروەها
تیشکی خستە سەر کارنامەی حکومەتی هەرێم و تێڕوانینی حکومەت بۆ وەبەرهێنان و گۆڕانکاری
بەردەوام لە یاسا و ڕێساکانی تایبەت بە وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان و هانی
کۆمپانیا و وەبەرهێنەرە بەریتانیاکانیاندا بۆ ئەوەی سوود لە هەموو ئەو ئاسانکاری و
دەرفەتانەی کار لە هەرێمی کوردستان وەربگرن. هەر لە پانێڵەکەدا ژمارەیەك
پرسیار و تێبینی لەلایەن ئامادەبوان دەربارەی وەبەرهێنان و ئەو پرس و کێشانەی کە
دێنە بەردەم وەبەرهێنەران و ئاسانکارییەکانی حکومەتی هەرێم بۆ زاڵبوون بەسەر هەموو
کێشەکان تاوتوێکران.
لەندەن
١-٢ی تەمووزی ٢٠٢٤