قوتابی زانکۆ هەرمان کاوانی به‌شادری ماراسۆنی نێودەوڵەتی لەندەن ٢٠٢٤ ده‌کات و دەگاتە هێڵی کۆتایی

Alternate Text هەواڵ : 4/21/2024

شانشینی یەکگرتوو، لەندەن، www.uk.gov.krd. بە پشتگیری نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا، قوتابی زانکۆ هەرمان کاوانی بەشداری لە گه‌وره‌ترین ماراسۆنی ساڵانه‌ی لەندەن ٢٠٢٤ کرد بەمەبەستی کۆکردنەوەی کۆمەکی دارایی بۆ رێکخراوی ئۆکسفام و توانی پێشبڕکێی ٢٦.٢ میل راکردن تەواو بکات.

لەو ماراسۆنەدا زیاتر لە ٨٤٥ هەزار داواکاری بەشداریکردن پێشكەشکرابوو، وە زیاتر لە ٥٣ هەزار بەشداربوو توانیان ماراسۆنەکە تەواو بکەن و بگەنە هێڵی کۆتایی ماراسۆنه‌که‌ و بری ٦٧ ملیۆن وەك کۆمەك بۆ رێکخراوە خێرخوازییەکان کۆکرایەوە.


کاروان جمال تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا سوپاسی ناوبراوی کرد و ده‌ستخۆشی لێکرد بۆ بەشداریکردن و تەواوکردنی پێشبرکێیەکە، داواشی لە کوردستانیانی بەریتانیا کرد لەو جۆرە بۆنانە بەشداری بکەن بۆ هاوکاری ڕێکخراوه‌ خێرخوازییه‌کان له‌و سۆنگه‌یه‌وه‌ که‌ هیچ هەستێك لەوە ئاسودەتر نیە کە بەشداری لە کاری خێرخوازی بکەین، هاوکات ناساندن و به‌رزڕاگرتنی ناوو ناوبانگی گه‌لی کوردستان.


لەندەن
٢١ی نیسانی ٢٠٢٤