نوێنەری حکومەتی هەرێم پێشوازی لە عەقیدی پێشـەرگە دانا جلال سعید دەکات

Alternate Text هەواڵ : 4/23/2024

شانشینی یەکگرتوو، لەندەن، www.uk.gov.krd. کاروان جمال تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێم لە بەریتانیا پێشوازیکرد لە عەقید دانا جلال سعید خوێندکار لە کۆلێژی بەرگری شاهانەی بەریتانیا.

لە دیدارەکەدا گفتووگۆیه‌کی چر له‌سه‌ر بواری ئه‌کادیمیای سه‌ربازی و گرینگی ئه‌و خولانه‌ی که‌ له‌ ووڵاتی به‌ریتانیا له‌ چوارچێوه‌ی هاوکاری سه‌ربازی پێشکه‌شی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ده‌کرێت کرا. هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی کەوا ئەو جۆرە خولانە و بەشداری ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگە بایەخی گەورەیان دەبێت له پڕۆسەی‌ یه‌کخستنه‌وه‌ و مۆدێرنکردنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌.

نوێنەری حکومەتی هەرێم ئامادەیی نوێنەرایەتی بۆ هەر جۆرە هاریکاری و هەماهەنگیەك دووپات کردەوە.

لەندەن
٢٣ی نیسانی ٢٠٢٤