بەهێزکردنی پەیوەندییە ئابوورییه‌کان: شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەریتانیا دەکەن
هەواڵ : 5/9/2024
لەندەن،
بەریتانیا - شاندێکی باڵا، بە سەرۆکایەتی دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوە
و نیشتەجێکردن بەیاوەری نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە بەریتانیا بەشداری لە دیدارێکی
بازرگانی کرد کە لەلایەن ئەنجومەنی
بازرگانی کوردستانی – بەریتانی - ئەوروپی وه بە هاوکاری ژووری بازرگانی ڕۆژئاوای لەندەن ڕێکخرابوو. ئامانجی بۆنەکە پەرەپێدانی
زیاتری پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان شانشینی یەکگرتوو و هەرێمی کوردستانە، وه
خستنه‌ڕووی ده‌رفه‌ته‌کان بۆ کۆمپانیا بیانییه‌کان.
لە
دیداره‌که‌دا کە چه‌ند لایەنی جۆراوجۆری پەیوەندیدار لە هەردوو وڵاتی بەریتانیا و
هەرێمی کوردستان ئامادەبوون، لەنێویاندا خاوەنکاران و کۆمپانیا دیارەکانی
بەریتانیا. ئالان ڕایدز، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ژووری بازرگانی ڕۆژئاوای لەندەن،
تیشکی خستنە سەر گرنگی هاوکاری ژووری بازرگانییان له هه‌ماهه‌نگی و کاری پێکه‌وه‌یی
و پێشکه‌شکردنی ئاسانکاری و هاندانی کۆمپانیاکان.
لە
لایەکی ترەوە، ئاشتی عەلادین، سەرۆکی دامەزراوەی KBE،
پرێزنتەیشنەکی پێشکەش کرد سەبارەت بە هەلی گەشەپێدان و وەبەرهێنان لە هەرێمی
کوردستان ، داوای لە بازرگانانی بەریتانیا کرد کە وەبەرهێنانەکانیان لەو ناوچەیەدا
فراوانتر بکەن.
هه‌ر
له‌دیداره‌که‌دا دانا عەبدولکەریم ، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن سوپاسی
ده‌ستپێشخه‌رییه‌که‌ێ کرد و تیشکی خستە سەر ئامانجەکانی وەزارەتەکەیان و
پڕۆژەکانیان، هەروەها هانی کۆمپانیاکانی بەریتانیای دا بۆ وەبەرهێنان لە هەرێمی
کوردستان و به‌شداربوون له بونیاتنان و پێشخستنی ژێرخانی ئاوه‌دانکردنه‌وه.
له‌نده‌ن
٩ ئایاری ٢٠٢٤