نوێنەری حکومەتی هەرێم له‌گه‌ڵ ڕەوەندی کوردستانیان کۆده‌بێته‌وه
هەواڵ : 5/13/2024
شانشینی
یەکگرتوو، لەندەن، www.uk.gov.krd. کاروان
جمال تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان سه‌ردانی شاری بێرمنگهامی کرد و له‌گه‌ڵ
ڕەوه‌ندی کوردستانی کۆبۆوه له گردبونه‌وه‌یه‌کدا که کۆمه‌ڵه‌ی کوردی به‌ریتانیا
ڕێکیان خستبوو.
لە
دیدارەکەدا که پارێزگاری لامبه‌س و نوێنه‌ری باڵێۆزخانه‌ی کۆماری عێراقی فیدڕاڵ
و ژماره‌یه‌کی به‌رچاو که‌سایه‌تی و خاوه‌ن
ئه‌زموون و توانا له‌بواری جیا جیا ئاماده‌بوون، سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی کوری به‌ریتانیا مامۆستا محمد
جه‌لال به‌خێرهاتنی ئاماده‌بوانی کرد و ئامانجی گردبوونه‌وه‌که‌ی ڕاگه‌یاند که یه‌کخستنی
توانا جیاکانه بۆ خزمه‌تی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی و کارکردنه له پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان،
هاوکات ئه‌ندامانی ڕێکخراوه‌که و ئه‌رک و به‌رپرسیارێته‌کانیان ناسێنران.
له‌ووته‌یه‌کدا
نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕایگه‌یاند که جێگه‌ی شانازییه له‌گه‌ڵ
ژماره‌یه‌ک خاوه‌ند بۆچوون و تێڕوانین و ئه‌زموونی جیا کۆبوینه‌ته‌وه بۆ پرس و
بابه‌تێکی گرینگ و پڕبایه‌خ که ئه‌ویش ڕەوه‌ندی کوردستانییه و ستایش و ده‌ستخۆشی له ده‌سپێشخه‌رییه‌که کرد،
هاوکات کورته‌یه‌کی له‌سه‌ر ئه‌رک و به‌رپرسیارێتی نوێنه‌رایه‌تی خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ها
ڕایگه‌یاند که کاری نوێنه‌رایه‌تی و کاری ڕێکخراوه‌یی جیاوازن، به‌ڵام ته‌واوکه‌ری
یه‌کترن و گرینگه هه‌ماهه‌نگی هه‌بێت له نێوانیاندا، له‌و سۆنگه‌یه‌وه نوێنه‌ری
حکومه‌ت ووتی که ئه‌رکی سه‌رشانمانه به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و
هاوڵاتیانی کوردستانیان بپارێزین و هه‌وڵی زۆر ئه‌ده‌ین په‌یوه‌ندییه‌کی دروست و
کاریگه‌رمان هه‌بێت.
هه‌ر
له دیداره‌که‌دا گفتووگۆ و بیروڕا ئاڵوگۆڕکرا تایبه‌ت به‌وه‌ی چۆن ڕەوه‌ندی
کوردستانی بتوانێت زیاتر کاریگه‌ربێت و به‌شداری کارایان هه‌بێت له‌ناو کۆمه‌ڵگه‌ی
ووڵاتی به‌ریتانیا له‌بواره‌کانی ئابووری و سیاسی و فه‌رهه‌نگی و ته‌ندروستی،
هاوکات ژماره‌یه‌ک پێشنیار و ڕاسپارده خرایه ڕوو بۆ زیاتر پێشخستنی کاره‌کانی
سێکته‌ره‌کان و کارکردن له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی ڕەوه‌ندی کوردستانیان.
بێرمنگهام
١٢ ی ئایاری ساڵی ٢٠٢٤