نوێنەری حکومەتی هەرێم پێشوازی لە وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن دەکات.

Alternate Text هەواڵ : 5/9/2024

شانشینی یەکگرتوو، لەندەن، www.uk.gov.krd. کاروان جمال تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نووسینگەی نوێنەرایەتی لە لەندەن پێشوازیکرد لە دانا عبدالکریم حمە ساڵح وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و شاندێکی یاوەری.

لە دیدارەکەدا که‌ سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی بازرگانی کوردستانی-به‌ریتانیایی ئاماده‌بوو، نوێنەری حکومەتی هەرێم خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی شاندەکە دەربری کە بەمەبەستی بەشداریکردن لە دیدار و کۆبوونەوە و بەشداریکردن لە ژمارەیەك چالاکی ئابوری و بازرگانی لە بەریتانیان، لە نێویشیاندا گردبوونەوەیەکی ئابوری و بازرگانی کە لەلایەن ژوورەکانی بازرگانی ڕۆژئاوای لەندەن بە بەشداری ژمارەیەك لە کۆمپانیا بەریتانیاکان بەڕێوەدەچێت.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی دوایین پەرەسەندنەکانی دۆخی هەرێمی کوردستان و چالاکیە بازرگانی و ئابووریەکان و هەنگاوەکانی زیاتر ئاوەدانکردنەوەی هەرێمی کوردستان کرا. هاوکات تیشك خرایە سەر ڕۆڵی وەبەرهێنەر و کۆمپانیا بیانیەکان لە بوژاندنه‌وه‌ی زیاتری دۆخی ئابوری هەرێمی کوردستان و پڕۆژە گرینگەکانی ژێرخانی ئابوری.

لەلای خۆیەوە وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون سوپاسی نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ پێشوازی گه‌رم و هه‌وڵه‌کانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم له‌ بره‌ودانی زیاتری په‌یوه‌ندییەکانی هەرێم لەگەڵ بەریتانیا لە هەموو بوارەکانەوە.

 

لەندەن
٩ی ئایاری ساڵی ٢٠٢٤