ئاگادارییەك سەبارەت بە پشووی جەژنی نەتەوەیی نەورۆز

Alternate Text هەواڵ : 3/15/2024

ئاگاداری هاووڵاتیانی بەڕێز دەکەینەوە کەوا بەبۆنەی هاتنی جەژنی نەتەوەیی نەورۆز، ڕۆژانی پێنجشەمە و هەینی ٢١و ٢٢ی ئاداری ساڵی ٢٠٢٤ پشووی فەرمی دەبێت، وە ڕۆژی دووشەمە ٢٥ی ئادار دەوامی ئاسایی لە نووسینگەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە.

بەو بۆنەیەشەوە پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی هەموو لایەك دەکەین، بەو هیوایەی ئەو جەژنە ببێتە مایەی ئارامی و کەیفخۆشی و دڵنەوایی بۆ هەموو لایەك.
لەگەڵ ڕێزماندا

نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستسان لە بەریتانیا