نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا ڕۆژی جلی نەتەوەیی بەرز ڕاگرت

Alternate Text هەواڵ : 3/10/2024

بەبۆنەی ڕۆژی جلی نەتەوەییەوە، کاروان جمال تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان و تیمی نوێنەرایەتی بە پۆشینی جل و بەرگی نەتەوەیی کوردی رۆژی جل و بەرگی نەتەوەییان بەرز ڕاگرت.


ڕۆژی ١٠ی ئازاری هەموو ساڵێك وەك ڕۆژی پۆشینی جلی نەتەوەیی ناسراوە، گشت پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان هەر یەکە و لەو رۆژەدا بەپۆشینی جلی نەتەوەیی تایبەت به‌ خۆیان  لە دامودەزگاکان و شوێنە جیاجیاکان ئەم رۆژە بەرز ڕادەگرن. ئەمەش گوزارشته‌ له‌ پێناسه‌ی گه‌لی کوردستان و پێکەوەژیانی ئاشتیانەی پێکهاته‌کان و پارێزگاریکردن له‌ کەلتور و فەرهەنگی هه‌مه‌چه‌شنی هەرێمەکەمان.
 

لەندەن
١٠ی ئازاری ٢٠٢٣