نوێنەری حکومەتی هەرێم لەگەڵ جەیمس گۆڵدمان کونسوڵی گشتی نوێی شانشینی یەکگرتوو لە هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە

Alternate Text هەواڵ : 1/28/2024

هەرێمی کوردستان، هەولێر، www.uk.gov.krd. کاروان جمال تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شانشینی یەکگرتوو لە هەولێری پایتەخت چاوی کەوت بە جەیمس گۆڵدمان کونسوڵی گشتی نوێی شانشینی یەکگرتوو لە هەرێمی کوردستان.

سەرەتا پیرۆزبایی لە جەیمس گۆڵدمان کرد بە بۆنەی دەستنیشانکردنی وەك کونسڵی گشتی نوێی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان و هیوای سەرکەوتنی لە پۆستە نوێکەیدا بۆ خواست. هاوکات هەردوولا باسیان لە پەرەسەندنەکانی هەرێمی کوردستان و عیراق و ناوچەکە کرد و جەختیان لەسەر هەماهەنگی بەردەوام کردەوە بۆ بەرەوپێشتربردنی پەیوەندیە دووقۆڵیەکانی نێوان هەولێر و لەندەن.

کونسوڵی نوێی بەریتانیا لە لای خۆیەوە خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە پۆستە نوێکەی، وە جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کەوا هەموو هەوڵەکانی خۆی دەخاتە گەڕ بەمەبەستی بەهێزترکردنی پەیوەندیەکانی نێوان شانشینی یەکگرتوو و هەرێمی کوردستان لەسەر هەموو ئاستەکاندا.

هەر لە دیدارەکەدا ژمارەیەك پرسی بایەخدار تاوتێ کران و  جەخت لەسەر بەردەوامیدان بە هەماهەنگی کردن کرایەوە.

هەولێر
٢٨ کانوونی یه‌که‌م ٢٠٢٤