نوێنەری حکومەتی هەرێم پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی بەرگری بەریتانیا دەکات
هەواڵ : 7/3/2024
لەندەن، شانشینی یەکگرتوو، www.uk.gov.krd. کاروان جمال تاهیر نوێنەری
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی بەرگری
بەریتانیا کرد کە پێکهاتبوو لە کاشیف چاودری سەرۆکی بەشی رۆژهەڵاتی ناوەراست و کۆڵۆنێڵ
جولیان سالسبری جێگری سەرۆکی بەش و ریس رۆولاندس جێگری سەرۆك بۆ کاروباری شام و
خاتوو روبی ووڵاکۆت بەرپرسی دێسکی عیراق و سوریا.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی
دوایین پەرەسەندنەکانی هەرێم و عیراقی فیدڕاڵ و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرا.
کاروان جمال تاهیر نوێنەری
حکومەتی هەرێم له ڕێگهی شاندی میوانهوه سوپاسی حکومهتی بهریتانیای کرد بۆ ئهو
هاوکارییانهی که تاکوئێستا پێشکهشی هەرێمی کوردستانیان کردووه، بە تایبەتیش لەکاتی
شەڕ لە دژی داعش، هاوکات بهردهوامیدان بههاوکارییەکانیان و دیتنی ڕۆڵی گرینگ
لە بە مۆدێرنترکردن و چاکسازیەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و بهردهوامیدان به
ڕاهێنان بە هێزەکانی پێشمەرگە.
هاوکات دابینکردنی پێداویستیەکانی هێزەکانی
پێشمەرگە بۆ ئەوەی بتوانێت رووبەڕووی هەڕەشەکان ببێتەوە و ئەمن و ئاسایش و
سەقامگیری ناوچەکە بپارێزێت. هاوکات نوێنەری حکومەتی هەرێم جەختی لەسەر ئەوە
کردەوە کەوا پێویستە کار لەسەر ئەوە بکەین پەیوەندیەکانی هەرێم و بەریتانیا تەنها
لە بواری سەربازی و ئەمنیەوە نەبێت، بەڵکو لایەن و سێکتەرەکانی تریش زیاتر بەرەو
پێشەوە ببەین.
لە لای خۆیانەوە شاندی وەزارەتی
بەرگری بەریتانیا خۆشحاڵی خۆیان بە بەرەوپێشچوونی پەیوەندیەکانی نێوان هەولێر و
بەغدا نیشاندا و جەختیان لەسەر بەردەوامی ووڵاتەکەیان کردەوە لە پێشکەشکردنی
ڕاهێنان و هاریکاری زیاتر بۆ وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان.
هەر لە درێژەی دیدارەکدا جەخت
لەسەر هەماهەنگی بەردەوامی نێوان نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم و تیمی ڕۆژهەڵاتی
ناوەڕاست و عیراق لە وەزارەتی بەرگری بەریتانیا کرایەوە.
نووسینگەی نوێنەرایەتی
٤ی تەموزی ٢٠٢٤