نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم بەشداری لە بۆنەی ڕۆژی نیشتیمانی هەرێمی فلاندەرز دەکات

Alternate Text هەواڵ : 6/27/2024

لەندەن، شانشینی یەکگرتوو، www.uk.gov.krd. شاندێکی نوێنەرایەتی بەشداری لە رێورەسمێکی تایبەت بەبۆنەی رۆژی نیشتیمانی فلاندەرز کرد.

هەردوو بەڕێوەبەری کاروباری سیاسی و میدیا و بازرگانی و وەبەرهێنان لە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم پیرۆزبایی نوێنەری حکومەتیان گەیاندە باڕت بڕۆسیەس نوێنەری هەرێمی فلاندەرز لە شانشینی یەکگرتوو و لە ڕێی ئەویشەوە بۆ گەلی هەرێمەکە و هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواست. لە لای خۆیەوە ناوبراو سوپاسی بەشداری شاندی نوێنەرایەتیان لەبۆنەکەدا کرد و تیشکی خستە سەر پەیوەندیە بەهێزە دووقۆڵیەکان و جەختی لەسەر هەماهەنگی بەردەوام کردەوە.


هەر لە بۆنەکەدا شاندی نوێنەرایەتی چاویان کەوت بە ژمارەیەك دیبلۆماتکار و کاربەدەستانی حکومەتی بەریتانیا و مێوانانی بۆنەکە  و گفتوگۆ لەسەر دوایین پەرەسەندنەکانی دۆخی هەرێمی کوردستان و عیراق و ناوچەکە بە گشتی کرا.

لەندەن
٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٣