نوێنەری حکومەتی هەرێم پێشوازی لە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەیی گۆڕانی ژینگە و لەخۆگرتنی لە زانکۆی UCL دەکات

Alternate Text هەواڵ : 7/5/2024

نووسینگەی نوێنەرایەتی، لەندەن، شانشینی یەکگرتوو، www.uk.gov.krd. کاوران جمال تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شانشینی یەکگرتوو پێشوازی لە پرۆفیسۆر نیکۆڵا وۆڵش بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەیی گۆڕانی ژینگە و لەخۆگرتنی لە زانکۆی UCL کرد.لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی هەماهەنگیەکان کرا بۆ باشترکردنی پڕۆسەی پەروەردەیی تایبەت بە گۆڕانی ژینگە و لەخۆگرتنی گۆڕانکارییەکان لە هەرێمی کوردستان.

پرۆفیسۆر وۆڵش تیشكی خستە سەر دوایین سەردانی تیمی زانکۆی UCL بۆ هەرێمی کوردستان بە ئامانجی تاوتوێکردنی ئەو بابەتە و هاریکاریکاری پێشكەشکردن بەمەبەستی باشترکردنی پرۆسەی پەروەردەیی تایبەت بە گۆرانی ژینگە و لەخۆگرتنی گۆڕانکارییەکان. ناوبراو جەختی لەسەر گرینگی گفتوگۆی بەردەوام لە نێوان وەزیرەکان، خاوەن بڕیار و کاربەدەستانی قوتابخانەکان و مامۆستایان کردەوە بۆ دەستنیشانکردنی ئالەنگارییەکان و باشترکردنی هەوڵە بە کۆمەڵەکان بۆ رووبەرووبوونەوەی ئەو بابەتە. هاوکات تیشكی خستە سەر پێویستی هەماهەنگی بەردەوام بۆ دەستنیشانکردنی کێشەکان و سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان بە گرینگ وەسفکرد.

لەلای خۆیەوە کاروان جمال تاهیر باسی لە کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەش و هەوا لەسەر هەرێمی کوردستان کرد و ووتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وەڵامدا دەستەی پاراستنی ژینگە و باشترکردنی دروستکرد بۆ ئەوەی کار لەسەر دەستنیشانکردنی گۆڕانی ژینگە و هەڕەشە ژینگەییەکان کە رووبەرووی هەرێمی کوردستان دەبنەوە بکات. هاوکات هەڵمەتی تایبەت بە گۆڕانی ژینگە و پاراستنی خستۆتە ناو کەریکیوڵەمی خوێندن بە ئامانجی ئاشناکردنی نەوەی داهاتوو بەو کێشەیە بۆ ئەوەی رووبەرووی ببنەوە و ژینگەی هەرێم بپارێزن.

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوکات داوای لە رێکخراوە نێودەوڵەتیە ناحکومیەکان کرد پرۆژەکانی تایبەت بە پەراستنی ژینگە لە هەرێم جێبەجێبکەن، کە ئەوەش دەبێتە پاڵپشت بۆ هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی گۆڕانی ژینگە. تیشكیشی خستە سەر ئەوەی کەوا شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری لە کۆنفرانسەکانی ساڵانەی تایبەت بە ژینگە COP دەکەن بۆ ئاشنابوونی زیاتر بە گۆڕانی ژینگەی جیهانی و ستراتیژیەکانی رووبەرووبوونەوەی.

لە کۆتایی دیدارەکەدا هەردوولا هاورا بوون لەسەر گرینگی بەردەوامیدان بە هەماهەنگی نێوان هەردوولا بەمەبەستی بەهێزترکردنی هەوڵە هاوبەشەکان بۆ دەستنیشانکردنی مەترسیەکانی گۆڕانی ژینگە و ئالەنگارییەکان لە کەناڵە پەروەردەییەکانەوە.

٥ی تەمووزی ٢٠٢٤