نوێنەری حکومەتی هەرێم بەشداری لە بۆنەیەکی هاوینەی Travellers Club دەکات

Alternate Text هەواڵ : 7/11/2024

لەندەن، شانشینی یەکگرتوو، www.uk.gov.krd. کاروان جمال تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستانلە بەریتانیا  بەشداریکرد لە بۆنە ئاهەنگی هاوینەی یانەی گەشتیاران Travellers Club.

لە بۆنەکەدا کە ئەندامانی یانەکە و ژمارەیەك مێوان لە سێکتەرە جیاوازەکان ئامادەبوون، کاروان جمال تاهیر گفتوگۆی لەگەڵ ژمارەیەك لە نوێنەرانی رێکخراو و کۆمپانیاکانی بوار و سێکتەرە جیاوازەکان ئەنجامدا دەربارەی دوایین پەرەسەندنەکانی هەرێم و ناوچەکە بە گشتی و هەلەکانی کار و وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان.

هاوکات ئامادەباشی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی لە بەریتانیا بۆ هەر جۆرە هاریکارییەك بۆ پیاوانی کار و وەبەرهێنەر و کۆمپانیاکان و گەشتیارە بەریتانیاکان دووپات کردەوە.

لە بۆنەکەدا خواستێکی باش لەلایەن ئامادەبوانەوە هەبوو لەسەر هەرێمی کوردستان و سەردانیکردنی ناوچە شوێنەواری و گەشتیارییەکانی هەرێم و لەلایەن شاندی نوێنەرایەتی بەشداربووی بۆنەکە جەخت لەسەر جوانی سروشتی کوردستان و سەقامگیری ئەمن و ئاسایشی ناوچەکە کرایەوە.

شایانی باسە، یانەی گەشتیاران لە ساڵی ١٨١٩ لەلایەن لۆرد کاسڵری دامەزراوە و ئامانجی یانەکە کۆکردنەوەی ئەو کەسانەیە کە بەبەردەوامی گەشت دەکەن لە سەرانسەری جیهاندا، هاوکات شوێنی بەسەربردنی کاتی دیبلۆماتکار و مێوانە بیانییەکانە و سیلکی دیبلۆماسی و کاربەدەستانی هێزە چەکدارەکان و حکومەتی بەریتانیا ئەندامی سەرەکی ئەو یانەیەن.


لەندەن
١١ی تەموزی ٢٠٢٤