نوێنەری حکومەتی هەرێم لەگەڵ نوێنەری هەرێمی کەتەلۆنیا کۆدەبێتەوە
هەواڵ : 1/22/2024
شانشینی یەکگرتوو،
لەندەن، www.uk.gov.krd. کاروان
جمال تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی نووسینگەی نوێنەرایەتی
حکومەتی کەتەلۆنیای کرد و بە گەرمی لەلایەن فرانسێس کلارێت نوێنەری هەرێمی
کەتەلۆنیا لە شانشینی یەکگرتوو و ئێرلەندا پێشوازی لێ‌کرا.
لە دیدارەکەدا نوێنه‌ری
نێرده‌ی که‌ته‌لۆنیا کورته‌یه‌کی له‌سه‌ر کار‌و چالاکییه‌کانیان باسکرد له‌بواره‌کانی
ئابووری و بازرگانی و که‌لتووری و په‌روه‌رده و په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ دایاسپۆرا.
هاوکات گفتوگۆ دەربارەی
دوایین پێشهات و ڕووداوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەڕەشەکانی سەر دۆخی ئەمن و
ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە کرا. نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان تیشكی خستە سەر
ڕۆڵی کاریگەری هەرێم لە پاراستنی ئەمن و ئاسایشی ناوچەکە و خواستی به‌رده‌وام له ڕێگری‌کردن
لە زیادبوونی گرژیەکان لە ناوچەکە.
هەر لە دیدارەکەدا
گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕی بیروڕا کرا له‌سه‌ر گه‌شه‌ی په‌یوه‌ندی ئابووری و چالاکییه که‌لتوریه‌کان
و میکانیزمه‌کانی پارێزگاریکردن له به‌رژه‌وه‌ندییه‌کان و سوود وه‌رگرتن له ئه‌زمونی
یه‌کتری. هه‌روه‌ها تیشک خرایه سه‌ڕ پەیوەندیە دووقۆڵیەکانی نێوان هەرێمی
کوردستان و هەرێمی کەتەلۆنیا و شانشینی ئیسپانیا و جەخت لەسەر گریگنیدان بەو
پەیوەندیانە و بەرەوپێشبردنیان کرا.
هه‌ردوولا پەیوەندیەکانی
نێوان نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان و نێرده‌ی حکومەتی کەتەلۆنیا لە
شانشینی یەکگرتوو به‌گرینگ وه‌سف کرد و خواستی هەماهەنگی زیاتر نیشاندرا بۆ زیاتر
بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌کان.
لەندەن
٢٢ی کانونی دووەمی ٢٠٢٤