نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان پرسە و سەرەخۆشی هاوخەمی خۆی بۆ گەل و حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران پێشکەش دەکات.
هەواڵ : 1/9/2024
شانشینی یەکگرتوو،
لەندەن، www.uk.gov.krd. کاروان
جمال تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شانشینی یەکگرتوو سەردانی
باڵیۆزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێرانی کرد و لەلایەن سەید مەهدی حوسەینی مەتین
هەڵسوڕێنەری کاروبارهکانی باڵیۆزخانە بە گەرمی پێشوازی لێکرا.
نوێنەری حکومەتی هەرێمی
کوردستان له دیدارهکهیدا هاوخەمی و پرسە و سەرەخۆشی گەیاندە باڵێۆزخانهی
کۆماری ئیسلامی ئێران و له ڕێگهی ئهوانیشهوه بۆ گەل و حکومەتهکهیان له دهرهنجامی
هێرشە تیرۆریستیەکەی شاری کرمان لە ڕۆژی ٣ی کانونی دووەمی ئەمساڵ که ژمارهیهکی
زۆر تێیدا بوونه قوربانی. هاوکات لە تۆماری پرسەدا پهیامی هاوخهمی تۆمارکرد.
هەر لە دیدارەکەدا
گفتوگۆ دەربارەی دوایین پێشهات و ڕووداوەکانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و
پەیوەندیەکانی دوولایهنهی نێوان هەرێمی
کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران کرا. هەردوولا جەختیان لەسەر گرینگی بەردەوامی
هەماهەنگی بەهێزی نێوان نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزخانەی کۆماری
ئیسلامی ئێران کردەوە.
سەید مەهدی حوسەینی
مەتین سوپاسی نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد بۆ سەردانەکە و دەربڕینی
هاوخەمی بۆ قوربانیانی کارەساتەکەی شاری کرمان.
لەندەن
٩ی کانونی دووەمی ٢٠٢٤