نوێنەری حکومەتی هەرێم بەشداری لە یه‌که‌مین دیداری فیلمی کوردی دەکات
هەواڵ : 11/21/2023
کاروان جمال تاهیر
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا بەشداریکرد لە یه‌که‌مین ڕۆژی
دیداری فیلمی کوردی کە لە شاری بێرمینگهام بەڕێوەده‌چێت و سێ ڕۆژ به‌رده‌وامده‌بێت.
له‌یه‌که‌مین ڕۆژی
دیداره‌که‌دا و له بۆنه پێشوازییه‌کدا که بۆ میوانان ڕێکخرابوو له‌لایه‌ن بۆردی
دیدار و ڕێکخراوی ڕۆشنبیری کورد، ژماره‌یه‌کی به‌رچاوی ڕه‌وه‌ندی کوردستانی و به‌ڕێوه‌به‌ری
گشتی ڕۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانی و نه‌قیبی هونه‌رمه‌ندانی کوردستان و هونه‌رمه‌ندان
و ئه‌کته‌رانی سه‌ره‌کی فلیمی "٠٩" ئاماده‌ی بۆنه‌که
بوون.
له ووته‌یه‌کدا هونه‌رمه‌ند
دارۆ عه‌زیز به‌ناوی بۆردی دیدار و ئاماده‌کاران دیداری فیلم به‌خێرهاتنی میوانانی
کرد و ڕایگه‌یاند که ئامانجی دیدار وه‌ک و یه‌که‌مین ئه‌زموون نمایش‌کردنی فیلمی
کوردییه له شاشه جیهانییه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌وه‌ندی کوردستانییش بتوانن ئه‌و
فلیمانه ببینن که به‌رهه‌می کوردستانن.
پاشان نوێنەری حکومەتی
هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا له ووته‌یه‌کیدا وێڕای ده‌ستخۆشی له بۆردی دیدار و
ئاماده‌کارانی دیداری فیلمی کوردی، ڕایگه‌یاند که "جگە لە تایبەتمەندییە کولتوورییەکان، ئەم جۆره دیدار و فێستیڤاڵانە ده‌بنه بەشێک لە دیپلۆماسیه‌تی کولتووری کە ئێستا دیاردەیەکە
لە بواری دیپلۆماسیدا ووڵاتان بۆ زیادکردنی نفوس و کاریگه‌ری، گرینگی زۆری پێده‌ده‌ن هه‌روه‌ها ووتی که ئێمه بۆ ئه‌وه‌ی له‌م بواره‌دا به‌ره‌وپێش بچین، پێویسته به هاوبه‌شی
کاربکه‌ین له‌گه‌ڵ ڕێکخراوه‌کانی که‌لتووری و فه‌رهه‌نگی و ڕۆشنبیری و
کۆمپانیاکانی بواری فیلمسازی، بۆ ئه‌وه‌ی پردێکی په‌یوندی دروست بکه‌ین له‌نێوان
ووڵات و دنیای ده‌ره‌وه و دامه‌زراوه و ناوه‌نده‌کانی پیشه‌سازی فیلم و بواره
که‌لتوورییه‌کان، به ئامانجی بونیاتنانی ژێرخان و گه‌شه‌پێدانی سێکته‌ری پیشه‌سازی
فیلم وه له‌م ڕێگه‌یه‌شه‌وه ناساندنی گه‌لی کوردستان و که‌لتوور و فه‌رهه‌نگه‌که‌یه‌تی
به دنیای ده‌ره‌وه، وه ئاشناکردنی گه‌لان به‌و به‌هایانه‌ی که ئێمه‌ی گه‌لی
کورد بڕوامان پێیانه".
هه‌ر له بۆنه‌که‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری
گشتی ڕۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانی سلێمانی له ووتیه‌کیدا ووتی که ده‌بێت کار له‌سه‌ر
ئه‌وه بکه‌ین که هونه‌ر و که‌لتوور بکه‌ین به باڵیۆزی ووڵاتی خۆمان و به‌گه‌لانمان
بناسێنێت.
جێگه‌ی باسه که دیداری
فیلمی کوردی له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ک که‌سایه‌تی و خاوه‌ن کاری کوردستانیانی به‌ریتانیا
سپۆنسه‌ر کرا و به‌شداری کارایان هه‌بوو له سه‌ڕخستنی دیداره‌که و له‌لایه‌ن
ئاماده‌بوان پێ‌زانین و ده‌ستخۆشیان لێ‌کرا.
شاری بێرمینگهام
١٧ تشرینی دووه‌م ٢٠٢٣